05/11/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
پارتی به‌ناوی پێشمه‌رگه‌وه 92 ملیۆن دۆلاری وه‌رگرتووه
پارتی به‌ناوی پێشمه‌رگه‌وه 92 ملیۆن دۆلاری وه‌رگرتووه‌و یه‌كێتیش ئاگای له‌و بڕه پاره‌یه نییه.
له‌چوارچێوه‌ی هاوكارییه سه‌ربازییه‌كان بۆ شه‌ڕی داعش، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بڕی 92 ملیۆن دۆلاری به‌خشیوه به پێشمه‌رگه‌و به‌رپرسانی سه‌ربازی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانیش ئاگایان له‌و پاره‌یه نییه.
به‌پێی راپۆرتێكی واشنتۆن ئینیستوت بریاره له‌چه‌ند مانگی داهاتوودا هاوكاری زیاتری پێشمه‌رگه بكرێت‌و ئه‌مریكا به‌شێوه‌یه‌كی فراوانتر خه‌رجی ئه‌و شه‌ڕه دابین بكات كه پێشمه‌رگه دژی چه‌كدارانی داعش ئه‌نجامیده‌دات.
زانیاری وورد له‌وباره‌وه له‌راپۆرتێكی ژماره 11ی گۆڤاری بزاڤدا خراوه‌ته‌ڕوو كه ئێستا له‌بازاڕه‌كاندایه.
د.ع