05/11/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
كۆبوونەوەی یەكێتیو گۆڕان دەستیپێكرد
كۆبوونەوەی وەفدی یەكێتیو گۆڕان لەدەباشان بەسەرپەرشتی كۆسرەت رەسوڵو نەوشیروان مستەفا دەستیپێكرد.
كۆبوونەوەكە بەدەستپێشخەری یەكێتی نیشتیمانی كوردستان بووە، كە تێدا لەیەكێتی نیشتیمانی كوردستان كۆسرەت رەسوڵو هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەدو مەلا بەختیارو عومەر فەتاحو حاكم قادرو دلێری سەید مەجید ئامادەی كۆبوونەوەكان، هەروەها لەبزووتنەوەی گۆڕانیش هەریەكە لەنەوشیروان مستەفاو عومەری سەید عەلیو جەلال جەوهەرو محەمەد تۆفیق رەحیمو ئاكۆ محەمەد بەشدارن.
لەكۆبوونەوەكەدا قسە لەسەر یەكلاكردنەوەی پۆستی پارێزگاری سلێمانی دەكرێت، كە ماوەی پێنج مانگ زیاترە لەنێوان ئەو دوولایەنە یەكلانەكراوەتەوە.