04/11/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
چەند تێڕوانینێکی جیاواز لەبارەی دروست بوونی کۆمەڵگای کۆیلایەتی ..
.(پەشێو حمد ئەمین ، کاروان نە جات ، دێهات عوسمان )
هەوێنی پێکهاتنی تاکی کۆیلەو دروستبونی کۆمەڵگای کۆیلایەتی لە فەلسەفەی سیاسی‌دا زۆرترین ڕەهەندو تیۆری جیاواز لە خۆ دەگرێ وزۆر ترین باسیشی لێوەکراوە ، چونکە ئەم پرسە وابەستەی هەموو سەردەمەکانەو لە گەڵ کۆمەڵگای مرۆڤایەتیدا هەنگاو دەنێ . هەریەك لە نوسەرانی ئەم بابەتەش ، بە پێی هزرو دنیا بینی خۆیان بەم شێوە گوزارشتیان لە چۆنیەتی دروستبون وپێکهاتنی ئەو جۆرە کۆمەڵگایان کردووە ...
بۆچوون و تێڕوانینی ، پەشێو حمد ئەمین .
کێشیەی کۆیلەو ئاغا یەکێکە لە کێشە فەلسەفیە بنەڕەتیەکان ، بە درێژایی مێژووی دروستبوونی مرۆڤایەتی ، کۆیلە بوون ئامانجێکی دانەبڕاو بووە لە زیهنیەت وئەندێشەی ئەو مرۆڤانەی نەیانویستووە ئازاد بژین .
کاتێك فەرهەنگە سیاسیەکان ، کۆمەڵایەتیەکان ، خێزان ، ئایین ، ئەقڵیەتی کۆنەپەرستی و بەها کلتوریەکان ، کار لە سەر بەهاکانی مرۆڤ دەکەن و ڕەتی دەکەنەوە ، بە هەموو شێوەیەك هەوڵ بۆ کردنی دەدەن وناهێڵێن خۆی ببێت ، لێرەوە سیستەمی کۆیلایەتی دەچە سپێ و تەواوی کۆمەڵگاش لە چوار چێوەی ئەو سیستەمە داخراوەدا ژیان گوزەر دەکەن .
دووجۆر کۆیلە بوون لە نێوئەو سیستەمدا هەن ، کۆیلە بوونی بە کۆمەڵ وکۆیلە بوونی تاك.
ئێمە دەزانین ئەوەی ئاژەڵ لە مرۆڤ جیا دەکاتەوە ، ئاژەڵ بە دوای مانەوەدا دەگەڕێت ومرۆڤیش بە دوای دان پیا نان ، واتا ئەو مرۆڤەی کە بەتەنها هەوڵ بۆ مانەوە دەدات و نایەوێت خۆی بسەلمێنێت ، یاخود نایەوێ دان بە بوونی خۆیدا بنێت ، ئەوا ئەو مرۆڤە لە جیهانی کۆیلایەتیدا خۆی نمایش دەکات وبە شێکی دانەبڕاوە لەو سیستەمی کۆیلە بوونە .
مرۆڤی کۆیلە کێیە ؟ بۆ چی دەیەوێت کۆیلە بێت ؟ ئامانجی پشت ئەم کۆیلە بوونەی لە چی دایە ؟
مرۆڤی کۆیلە ئە وکەسە یە یاخی بوون نازانێ ، یا جورئەتی ئەو یاخی بوونەی نیە و هەرگیزنایەوێ بڵێت نا ! بۆ هەموو شتێك مل کەچەو بەردەوام دەڵێت بەڵێ .
لە ڕاستیدا کۆیلە ئەو کەسە نیە کە ململانێکە لە بەرامبەر ئەوانی تردا دەدۆڕێنێت ، بەڵکو ئەو کەسەیە لە بنەڕەتدا نایەوێ بچێتە نێو ململانێوە یاخوود کە دەشچێتە نێو ململانێکەوە بە تەنها لە هەوڵی پاراستن و زیندوو هێشتنەوەی خۆیەتی ، ئا ئەم سیستەمی بەرگریەیە کۆیلە دروست دەکات و کۆمەڵگای کۆیلایەتیشی لێ دەکەوێتەوە .
بۆچی ئێمە زیاتر جەخت لە سەر ئەوە دەکەینەوە کە تاکەکان فێری ڕەتکردنەوەی ستەم ودەربڕینی ووشەی نەخێر بن ، چونکە ئازدی کۆمەڵگا بەستراوەتەوە بە ئازدی تاکەوە ، واتە گەر تاکەکان لێرەو لەوێ ئازاد نەبن ، سەرەنجام دەلالەت لە ژێردەستەیی وکۆیلە بوونی کۆمەڵگایەك دەکات . چۆن دەتوانین ئەوە بسەلمێنین ؟
وەك چۆن ڕێگای هەزاران میل بە هەنگاوێك دەست پێ دەکات ، ئەوا ئازاد بوونی کۆمەڵگاش لە ئازادی تاکێکەوە سەرچاوە دەگرێ وبنیاد دەنرێ ، وەپێچەوانەکەشی هەر ڕاستە .
بێننە پێش چاوی خۆتان ، کاتێك هەموو تاکەکانی کۆمەڵ یەك دەگرن ودەیانەوێت سیستەمێك بڕوخێنن وئازاد ببن ، سەرەنجام ئازاد بوونی کۆمەڵگایەکی لێدەکەوێتەوە وە بە پێچەوانەشەوە کاتێك تەواوی تاکەکانی کۆمەڵ مل کەچی ستەمی ئیمپریالیزم وداگییرکاری دەبن ، ئەو کات کۆمەڵگایەکی کۆیلە وێنا دەبێت . واتا کۆیلە بوونی تاك هەوێنە بۆ کۆیلە بوونی بەکۆمەڵ .
من پێم وایە کارەکتەرەکانی دروستبوونی کۆمەڵگای کۆیلایەتی دووجۆرن ، کۆیلەی سیاسی وکۆیلەی کۆمەڵایەتی ، چونکە ژیانی سیاسی وژیانی کۆمەڵایەتی دوو گەورەترین توێژن کە کۆمەڵگایان لە سەر بنیاد نراوە ، وە ڕەهەندەکانی بەردەم باسکردن
لەم تێزانە فراوانەو بۆچوونی زۆریشی لە بارەوە ووتراوە .
بە بۆچوونی کامۆ هەموو کۆیلە کان یەك جۆرن وئەوانەن کە یاخی نابن ، بەڵام هیگڵ بەشێوازێکی تر بۆی دەڕوانێ ولە کتێبی
فینۆمۆلۆژیای ڕۆح دا ، دەڵێت کۆیلە ئەو کەسەیە کە وەك ئاژەڵ بە تەنها بۆ مانەوە هەوڵ دەدات ونایەوێت دان بە بوونی خۆیدا بنێ
لەڕووی بەرامبەرەکەیدا .
من تەواوی ئاماژەکان بە دروست وەردەگرم . بەڵام کێشەی جەوهەری بۆ دروستبوونی کۆمەڵگای کۆیلایەتی دەگەڕێنمەوە بۆ خاڵی لاوازی ئەو مرۆڤانەی ، کە لە نێو ژیانی کۆمەڵایەتی دا دەترسێن ونایەنەوێ لە پێناوئازاد بوونی خۆیاندا ڕووبەڕوی مەترسی ببنەوە ، واتا بەهیچ شێوەیەك بیر لە ململانێ ناکانەوەو خۆپاراستن ومانەوە دەکەنە دروشمی خۆیان ئەمەش لە وێوە سەرچاوە دەگرێ کە باوەڕیان بە پلە بەندی وجیاوازی لە گوزەرانی مرۆڤەکان هەیە و پێیان وایە کۆمەڵێك لە مرۆڤ هەر لە ئەزەڵدا بۆ خزمەتی کۆمەڵەکەی تر دروست کراون وخۆشیان لە نێو کۆمەڵە خزمەتکارەکەدا بەرجەستە دەکەن .
لە نێو ژیانی سیاسیش‌دا ، کۆمەڵێك کۆیلە هەن دەبنە کەرەستەی بنیاد نانی دەسەڵاتێکی ناکاراو خۆسەپێن ، چونکە گەر نەبنە کەرەستەی ئەو ئەو بنیاد نانە ، لەوانەیە برسی بن وبەرگەی برسێتی نەگرن ، یا بە واتایەکی تر بەرژەوەندیەکانیان دەکەوێتە مەترسیەوەو لە پێگەکەی خۆیاندا وەدەر دەنرێن . ئەم جۆرە لە کۆیلایەتیش خراپترین جۆی کۆیلەییە ، چونکە لەم ڕێگەوە کۆمەڵگایەکی بە سیستەم ڕێکخراوی کۆیلە دروست دەبێت ، وە لە ئەنجامدا کارکردن بۆ ڕوخانی ئەو سیستەمە کارێکی مەحاڵ دەبێت ....
بۆچوون و تێڕوانینی ، کاروان نەجات .
مرۆڤ لهپیكهاتهو هه‌وینی خودی خۆیدا به‌رزتره له‌سه‌راپای ماده‌گه‌رایی ئه‌م پیرۆزیه به‌راده‌یه‌كه كه‌ته‌واوی بون له خزمه‌تی مرۆڤدایه فهرمانهسهری مادهرامكراوهكانی جیهانه ، بۆیه كاتی مرۆڤ له‌م فۆرمه گه‌وره‌یه‌ی خۆی لائه‌دا یان لائه‌دری كهنههیلانهوهی به‌های ڕاسته‌قینه‌ی خۆیه‌تی ، هاوسه‌نگی له‌نیوان به‌های مرۆڤایه‌تی نامینی وه‌ك ئایدۆلۆژیه‌كی روتی فه‌لسه‌فی به‌هه‌موو ئه‌و هیزه گه‌وره‌یه‌یه‌ی كه له‌خودی مرۆڤدا هه‌یه لهبهرپابونی عه‌قل هاوسه‌نگی هاوكیشه‌كه تیكهچی ، بۆیهكاتی به‌های مرۆڤایه‌تی تیكشكینرا له‌هه‌مو روكارهكانهوه ، ژیان ڕاگوزه‌ر ئه‌كا بۆدروست بونی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی كۆیلایه‌تی، وه‌هه‌ندی سه‌رچاوه‌گه‌لی تایبه‌ت هه‌ن داینه‌مۆی هه‌وینی له‌دایكبونی كۆمه‌ڵگه‌ی كۆیله‌ن ، هۆكار گه‌لێكی زۆرن كه‌من ۆای بۆئه‌چم دیارترینیان ئه‌مانه‌ن :-
1-مرۆڤ خۆنه‌ناسینی له‌لایان خۆی وه‌ك فه‌لسه‌فه‌یه‌كی (خودناسی و خوداناسی) كه‌ده‌رئه‌نجامی ناسینی مرۆڤ خۆیه‌تی .
2- هێزی خاوه‌ن هێزهكتنی ده‌سه‌ڵات و ئه‌و یاوه‌ره‌ی شوینكهوتوانیان ، به‌شیكی یه‌كجار به‌هێزن له‌له‌ت بون و كاركردن به‌و ترس و تۆقاندنه‌ی كه‌مرۆڤ ده‌گه‌ێنێته راده‌ی كۆیلایه‌تی وه‌ك هۆكارێكی سه‌ره‌كی له‌م باسه‌دا .
3- به‌هه‌دردانی ئیراده‌ی انسان له‌و پێناوه‌دا به‌جۆرێ له برسا یان له‌ترسا وائه‌كا زیاتر فو له‌ئاگری بهكۆیلهبونی كۆمه‌ڵگه ده‌كا ، بێئه‌وه‌ی به‌ها بۆ خۆی و خه‌ڵك و خاك دابنێت .
4-چینی ده‌سه‌ڵات هه‌رچی هه‌یه له‌باسی شارستانی و كه‌لتورو یاسا‌و دین و ڕه‌وشت و مرۆڤایه‌تی و ئابوری و سیاسه‌ت و ئیراده‌و ئیداره‌دا به‌گوێره‌ی ته‌رازوی عه‌قیده‌ی خۆیان نه‌بێت نایكێشن .
له‌م نێوه‌نده‌دا ئه‌مه ڕاگه‌یاندنی جه‌نگێكی گه‌وره‌ی ده‌رونی و فكری و قۆرغكاریه دژ به‌كۆمه‌ڵگا ، ده‌رئه‌نجامه‌كه‌شی یه‌كسانه بهئیفلاسبونی به‌های مرۆڤ و دروست بوونی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی كۆیله ، له‌مڕۆدا ئه‌م ئه‌قڵانیه‌ته گه‌یشتۆته قۆناغی كوڵان ، به‌ڵام لێره‌دا ده‌گه‌ینه چه‌قی ململانێیه‌كه كه‌مرۆڤ تیایا ده‌سته‌وه‌ستانه به‌رانبه‌ر به‌سروشتی خۆی ، ده‌بی له‌پای چی كۆمه‌ڵگه به‌م ژینگه كۆیلایه‌تیه رازی بێ ، له‌ئاستی گشتیدا پهرچهكرداراری ئه‌وتۆ نابینرێ ، له كاتێكا حكومه‌تێكی سته‌مكار به‌مشه‌خۆری له‌سه‌ر لاشه‌ی میلله‌ت ده‌ژی ، هه‌رچه‌نده میلله‌ت له‌م نیزاعهدا ته‌ره‌فی لاوازه به‌ڵام له‌كۆتایدا ته‌نها ئه‌وان باجی ئه‌م سته‌مه‌ده‌ده‌ن ، ئه‌وه‌ی له‌گۆراندایه سیسته‌موو ئایدۆلۆژیاكانن ، ئیراده‌ی نامرێ به‌م سته‌مه ، به‌ڵام دادپه‌روه‌ری دوائه‌كه‌وێ و قۆناخی گه‌شه‌ی كۆمه‌ڵگه لاوازوكا .
سه‌باره‌ت به‌سته‌می ده‌سه‌ڵات و ململانێی كۆمه‌ڵگه وه‌ك كه‌ره‌سه‌ی خاوی به‌رده‌م ده‌سه‌ڵات بۆپتهو كردنی بنمیچه‌كانی حكومی خۆی و چۆنیه‌تی نه‌هێڵانی ، ( تۆماس هۆبس) بۆچونی وایه :- (ته‌نها هێز ده‌توانێ پێش له‌هێز بگرێت ) واته پێۆیستمان به‌شۆرش یان هێزی فكری شۆرشیه بۆداماڵینی لاشه‌ی سته‌م له‌به‌ر ده‌سه‌ڵاتێكی سته‌مكار ، چونكه هۆبس براوی وایه كۆمه‌ڵگه له‌سه‌ر ئه‌ساسی هێز دروست بووه ، به پێچه‌وانه‌شه‌وه (سوكرات ) بڕوای وایه تاكه‌كان ده‌بێت تێبفكرن و دواكه‌وته‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌نه‌بن له‌كردارو ڕه‌فتاردا ، بۆیه سوكرات هه‌میشه ئه‌یوت خۆناسبن بنچینه‌ی ده‌وروبه‌ر ناسیه هۆكاری به‌كۆیله بۆنی انسانی به‌شێكی زۆری ده‌گه‌ڕانده‌وه بۆ خودی ویستی مرۆڤ به‌و ژینگه‌یه ، به‌هه‌مان شێوه ( مۆنتیسكۆ ) باس لهوابهستهبونی په‌یوه‌نی پته‌وی نێوان كۆیله‌یی كۆمهڵگاو به‌ویستی بهناچهركی ده‌سه‌ڵاتدا له‌سه‌پاندنی ( ئایدیا)دا ده‌كا پێداگری له‌سه‌ر وه‌لانانی ده‌كا ، به‌ڵام ( ئه‌فلاتون ) له‌كۆماره‌كه‌یدا بانگه‌شه‌ی یه‌كسانی ده‌كا له‌نێوان تاكه‌كان ، به‌پێچه‌وانه‌وه ( ئه‌رستۆ تالیس) پێی وایه ئه‌م یه‌كسانیه له‌نێوان كتاكهكانی كۆمه‌ڵگه به‌ته‌واوی پێچه‌وانه‌ی واقیعه ، كۆیلایه‌تی له‌لۆژیكی فكری ئه‌رستۆدا ماڵێكی به‌به‌هاو سامانێكی فكریه ، ئه‌مه‌ی كردمان جه‌ده‌لێكی فهفكری و فه‌لسه‌فی بوو سه‌باره‌ت به دروستبونی كۆمه‌ڵگه‌ی كۆیلایه‌تی ، به‌ڵام من پێم وانیه هه‌وو ئایدۆلۆژیه‌ك كۆیله به‌رهه‌م بهێنێت ، كه‌واته له‌ده‌رئه‌نجامدا ده‌گه‌ینه ئه‌و ڕاستیه‌ی كه‌تاوانی به‌كۆیله چونی كۆمه‌ڵگه له‌ئه‌ستۆی تاك و كۆمه‌ڵه له‌قبوڵكردنی ئه‌و دۆخه چونكه ئه‌وانن ده‌سه‌ڵاتیان دروست كردوه ، ئه‌مه‌به‌ده‌ر له‌ڕه‌فتاره بێشوماره پڕاوپڕ لهناعهدالهتیهكانی ده‌سه‌ڵات ، بۆیه ئه‌گه‌ر بێده‌نگی بوه نه‌ریت كۆیلایه‌تی ده‌بێته یاسا ، دواتر وێنای میلله‌تێكی دواكه‌وت و تاكێكی نه‌زان و كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی بێمتمانه‌و لاواز‌و ڕۆبۆت و قوڕمیشكراو درۆست ده‌بێت....
بۆچوون و تێڕوانینی ، دێهات عوسمان .
بە بۆچوونی من سیمای کۆیلە بوون بە کۆمەڵگایەکی چەق بەستووی دوور لە گەشە و جولە و بەرزی ئاستی رۆشنبیر و دەر نەچون و دەر نەکەوتنی نەوەی زیندوو و هەنگاو نەنان بۆ بەرەو پێش چوون و کارا نەبوونی چین و توێژی نێو گەل دیارە کە پەیوەستە بە خەوتوو و بی ئاگای زۆرینەی کۆمەڵگاکە ،،،
دروست بوونی ئەم جۆرە کۆمەڵگایە کە سیستەمی کۆیلە بوون باڵی بەسەردا کێشاوە لە ئەنجامی تاکە تێك شکاوەکانی نێو کۆمەڵگاکەوە گەشەی کردوە ،،
تاکیك کە تێك شکابێت لە روو کەسیەت و بێ بەری بوو بێت لە مرۆڤ بوونی خۆی و هیج ئومیدی یاخی بوونی تیادا بەدی نەکرێت ،،
کاتیك کۆمەڵگا کۆیلە بوون تیادا دەبێت بە شانازی کە مرۆڤ تیادا شوناسی مرۆڤ بوونی خۆی لە بیر دەکات هیج بەهایەکی مرۆڤ بوونی نامێنێت و دەبێت بە هاو پۆلی دەست لە ئەستۆکان ،،،،
هەڵبەتە هەر کەس ئەم بابەتە بخوینێتەوە و لە ناوەرۆکی بابەتەکە تێ بگات دەش پرسێت ئایە ئەم جۆرە مرۆڤانە چۆن و لە ئەنجامی چی بە کۆیلەیەکی عەیار ٢٤ دروست دەبن ؟؟؟
هۆکار گەلیکی زۆر هەن بۆ دروست بوونی تاکێکی تێك شکاو و مرۆڤیکی کۆیلە ،،، بە کورتی من سی هۆکار باس دەکەم کە دەوری کاریگەر و بەر چاویان هەبووە لە دروست کردن و بە کۆیلە کردنی کۆمەڵگای مرۆڤایەتی لە سەر رووی جیهاندا
(١)بڵاو کردنەوە و گەیاندنی دین ....
(٢)ئیمپرالیزم و سەرماداری واتا دراوەکان وەك سەر چاوە ماددە و لە پێڵ مادەش ترس و تۆقاندنی فەرمان رەوا ئاژەڵ ئاساکان کە دەسەڵاتیان بۆ بە کۆیلە کردنی هاوڵاتیانی ژێر دەستیان بەکار دێنن..
(٣) دەوڵەت گەرای و بڵاو کرفنەوە بیری نەتەوە پەرستی .. تورکەکن بە نمونە چەندە رەگەس پەرستن ،،،
بەشێوەیەکی کورت و بە جیا باس لەم سێ هۆکارە دەکەم کە دەوریکی باڵایان هەبووە لە خوڵقاندنی کۆیلەکانی نێو کۆمەڵگا
(١) کاتیك دینیك دەر دەکەوێت و هەوڵی بڵاو کردنەوە و گەیاندنی دینەکە دەرێت بە هاوڵاتیان ئەو مرۆڤانەی کە وەك و نوێنەر و پەیام بەری دینەکە دەر دەکەون هەنگاوی یەکەمیان بۆ ملکەچ کردنی تاك لە نێو کۆمەڵگا رێگەی کوشتن و برین دەگرنە بەر بۆ قبوڵ کردن و وەرگرتن و بڵاو بوونەوەی دینکە بەم هەنگاوەش کۆمەڵگا هەنگاوی یەکەم دەنێتە نێو کۆیلە بوون بە نمونە ئەفخانستانی سەردەمی تالبان و دەوڵەتی داعشی ئیسلامی ئیستا و دەوڵەتی ڤاتیکانی سەدەکانی رابردوو چۆنیەتی بڵێ‌و بوونەوەی دینی یەودی ،،،
هەر وها دینی ئیسلام هۆکار بۆ ئەوەی ئەمازیخیەکان ببن بە کۆیلە و بۆ هەتاهەتایی لە نێو کلتوری عەرەب دا بتوێنەوە ،،، لە وڵاتانی لیبیا تونس جەزائیر یەمەن مەغریب ئەمازیخیەکان لە نێو کلتوری و دابوو نەریتی کۆمەڵگای کۆیلی عەرەبی دا بە یەکجاری توانەوە ،،،
(٢) سەرمایە و ئمپرالیزم دەورێکی باڵا‌و بەرچاویان گێراوە لە گەشەکردن و پەروەردەکردنی هاوڵایانی کۆیلە بە جۆریك هاوڵاتی شانازی بە کۆیلە بوونی خۆیەوە بکات بە مەبەستی دروست بوونی کۆمەڵگای مردوو و بە ئامانجی مانەوەی فەرمان رەواکان،،، بە نمونە ئەم جۆرە کۆیلە بوونەی کۆمەڵگا لە عێراقی سەردەمی سەدام حسین و کۆریای باکوری ئیستا و سوریای سەردەمی ئەسەد پاکستانی بەنزیر بۆتۆ بەروونی بەدی دەکرێت،،،
مانەوەی کۆمەڵگا لە ژێر باڵی کۆیلایەتی لە رێگەی هێز و دراوەوە فکر و هزری دەسەڵاتی بنەماڵە و خیڵ و پاشا‌و سوڵاتانەکانی سەدەکانی پێش زاین و سەدەکانی رابردووی دوای زاین بووە کە تا ئەم سەدەیەش لە جۆریك لە وڵاتان هەر بەردەوامە و دریژە ی پیدەدرێت بە نمونە لە سۆماڵ یەمەن ئەفخانستان و پاکستان و هیند و ئیران و کوردستانی خۆشمان و بەشێکی زۆر لە وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەراست و ئەمریکای لاتین و ئەفریکا
(٣)لە گەڵ دەر کەوتنی دەوڵەت گەرای و فکری نەتەوە پەرستی و دروست بوونی دەوڵەت نەتەوە ئەم دیاردەی بە کۆیلە کردنی کۆمەڵگا پەرەی زیاتری سەند بە جۆریك کە هەندیك لە دەوڵەت نەتەوە باڵا دەستەکان هەوڵی سرینەوەی کەمینە نەتەوەکانی ژیر دەسەڵاتیان دەدا بە پاڵپشتی کۆمەڵگایەکی کۆیلەی عەیار ٢٤ بەنمونە دەوڵەتی رەگەز پەرستی تورك لە سەردەمی دروست بوونی دەوڵەتی کۆماری تورکیا و سەردەمی دەسەڵاتی عوسمانیەکانیس هەستتیکی رەگەس پەرستی بەهێز هێنراوە کە لە ناوەرۆك دا هیج نەتەوەیەکی تری قبوڵ نیە جگە لە تورك و تورك بوون ،،،
ئەم ئامانجەش تا رادەیەك هاتە دی لە رۆ هەڵاتی ناوین،،،
باوازلە تورکیاش بهێنین بچینە سەر باسکردنی لە دروست بوونی وڵایەتە یەکگرتوەکانی ئیستای ئەمریکا ،،،
ئەمریکا لە ئەنجامی بە کۆیلە کردن و کوشتن و برینی هیندیە سورەکان دروست بوو ئیستاشی لە گەڵ بێت کۆمەڵگایەکی لێوان لێوە لە کۆیلە !!!