داوای لێکۆڵینەوە لەو چەکانە دەکرێت کە دەنێردرێنە ھەرێم
04/11/2014 نوسەر: bzavpress

داوای لێکۆڵینەوە لەو چەکانە دەکرێت کە دەنێردرێنە ھەرێم

ھەریەک لە وەزیری بەرگری و سوپاسالاری عێراق، سەردانی ھەرێمی کوردستانیان کرد و لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگە ‌و چەندین لایەنی دیکە دەستیان بە کۆبوونەوە کرد، دوای کۆبوونەوەکانیش کۆنگرەی رۆژنامەوانی ساز کرا.

 
جەبار یاوەر، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی خستەڕوو و رایگەیاند:"لیژنەکانی نێوان وەزارەتی پێشمەرگەو وەزارەتی بەرگری ‌و چەکدارکردنی ھێزی پێشمەرگە، گرنگیان پێدەدرێت و زیندوو دەکرێنەوە".
ناوبراو روونی کردەوە:" لایەنی عێراقی داوای ھاوکاری لە وەزارەتی پێشمەرگە کردووە، کە ئەو ٩٠٠٠ ئەفسەر و سەربازەی پێشووتری عێراق لە ھەرێمن، فیرقەیەکیان لێ دروستبکرێت ‌و بۆ ڕزگارکردنی مووسڵ بە کاربھێنرێن، ھەرێمیش بەڵێنی ئەوەی داوە، تاوتوێی داواکاریەکە بکات".
 باسی لەوەش کرد:" دوا کراوە تیمێکی ئەفسەرانی وەزارەتی بەرگری عێراق، لەھەولێر لەو چەکانە بکۆڵنەوە، کە دەنێردرێنە ھەرێم، لەگەڵ خەرجکردنی موچەی ھێزی پێشمەرگە لەپشکی بودجەی سیادی، سیستمی بەرگری نیشتمانی عێراق‌و دامەزراندنی ژوورێکی ئۆپەراسیۆنی ھاوبەش لەنێوان ھەردوو وەزارەتدا، ئەوەش داواکاریەکانی لایەنی ھەرێم بووە و وەزیری بەرگری عێراق داواکاریەکانی بە ئەرێنی ناوزەد کردووە".