عەبادی رەتیدەكاتەوە ئەمریكا پلانی بۆ كۆنترۆڵكردنەوەی موسڵ هەبێت
04/11/2014 نوسەر: bzavpress

عەبادی رەتیدەكاتەوە ئەمریكا پلانی بۆ كۆنترۆڵكردنەوەی موسڵ هەبێت

حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی لەوتارێكدا وتی: كۆنترۆڵكردنەوەی شاری موسڵ لەژێر دەستی چەكدارانی دەوڵەتی ئیسلامی ناسراو بەداعش، جگە لەعێراق لەلایەن هیچ لایەنێكی ترەوە پلانی بۆ داناڕێژرێت".
 
لەبارەی ئەمریكاو هاوپەیمانانیشەوە، عەبادی وتی: ئەوان تەنیا رۆڵی هاوكاریكردنی دەگێڕن لەكۆنترۆڵكردنەوەی موسڵ‌و ناوچەكانی تری عێراق.
 
سەرۆك وەزیرانی عێراق هەروەها ئاماژەی بەوەش كرد كە داعش تەنیا ئامانجی عێراق نییەو بەوتەی ئەو ئامانجی داعش هێرشكردنە سەر تەواوی وڵاتانی دونیا.
 
ئەمە لەكاتێكدایە ئەمڕۆ لەچەند میدیایەكی ئەمریكی بڵاوكرایەوە كە ئەمریكا پلانی داناوە بۆ كۆنترۆڵكردنەوەی ناوچەكانی عێراق، كە لەژێر دەسەڵاتی داعشدایە.