04/11/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
سەرۆكی فەرەنسا رۆڵی هێزەكانی پێشمەرگە بەرز دەنرخێنێت
سەرۆكی فەرەنسا رۆڵی هێزەكانی پێشمەرگە بەرز دەنرخێنێت لە بەرەنگاربوونەوەو شكست پێهێنانی داعش لە عیراق و ناوچەكانی كۆبانێ.
لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی هاوبەشی هەردوو سەرۆكی فەرەنساو سەرۆك وەزیرانی كەنەدا، لە ئۆتاوا فرانسوا هۆلاند رایگەیاند: هێرشە ئاسمانیەكان بەتەنیا بەس نین بۆ لەناوبردنی رێكخراوی داعش بۆیە لە عیراق سوپای ئەو وڵاتەو هێزەكانی پێشمەرگە لە توانایاندا هەیەرووبەڕوی داعش ببنەوەو ناوچە داگیركراوەكان ئازاد بكەنەوە.
هۆلاند ئاماژەیدا، ئەو هەوڵەی پێشمەرگە داوێتی بۆ لەناوبردنی داعش لە رابردوودا سوپای عیراق نەیتوانیوە بیدات، بۆیە پشتگیریان لێدەكەین و داواشلە حكومەتی عیراقی دەكەین گەورەتیرین هاوكارییان بكات و پشتگیری تەوایان لێ بكات و رێز لە داواكارییەكانیان بگرێت لە سەرجەم رووەكانەوە.
لەلای خۆشیەوە ستیفن هاربر سەرۆك وەزیرانی كەنەدا وتی: لەكاتی ئێستادا هەڵمەتێكی هاوبەشی فراوان هەیە بۆ لێدانی داعش بەرێگەی ئاسمانی و دەشبێت هەموومان كاربكەین دژی ئەو رێكخراوە لەسەر زەوی تاكو كۆتای پێ هێنانی.