04/11/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
ژماره 11ی گۆڤاری بزاڤ بڵاوده‌كرێته‌وه
ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه ژماره‌یه‌كی نوێی گۆڤاری بزاڤ چاپكراو سبه‌ی چوار شه‌ممه بڵاوده‌كرێته‌وه.
ژماره 11ی گۆڤاری بزاڤ چه‌ندین بابهتو دیدار‌و راپۆرتی گرنگی له‌خۆگرتووه، له‌وانه دیدارێكی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كه تێیدا تیشك ده‌خاته‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی ههرێمو به‌غداو پرسی بودجه‌و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی كوردستان باس ده‌كات.
هه‌روه‌ها راپۆرتێكی گرنگ له‌سه‌ر هاوكارییه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا بۆ پێشمه‌رگه ئه‌نجامدراوه كه تێیدا هاتووه ئه‌مریكا 92 ملیۆن دۆلاری پێشكه‌شی زێره‌ڤانی كردووه‌و یه‌كێتیش ئاگای له‌و پاره‌یه نییه.
هه‌ر له‌م ژماره‌یه‌دا پرسی هه‌ڵبژاردنی پارێزگاری نوێی سلێمانی بهراپۆرتێك ئاماژه‌ی پێكراوه‌و چه‌ندین زانیاری له‌وباره‌وه خراوه‌ته‌ڕوو.
بزاڤ گۆڤارێكی سیاسی شیكاری سه‌ربه‌خۆیه‌و مانگی جارێك بڵاوده‌كرێته‌وه.
د.ع