03/11/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
سه‌رۆك كۆماری عیراق سه‌ردانی نه‌وشیروان مسته‌فای كرد
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ فوئاد مه‌عسوم، سه‌رۆك كۆماری عێراق به سه‌ردانێكی فه‌رمی گه‌یشته مه‌كۆی سه‌ره‌كی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و له‌گه‌ڵ نه‌وشیروان مسته‌فا رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كۆبوه‌وه.
دوای كۆبونه‌وه‌كه، سه‌رۆك كۆماری عێراق له لێدوانێكی كورتدا بۆ میدیاكاران رایگه‌یاند: ده‌ستیان به هه‌وڵه‌كانیان كردوه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و ناوه‌ند و وتیشی "گه‌شبینم به گه‌یشتن به چاره‌سه‌ری كێشه‌كان".
دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، فوئاد مه‌عسوم به سه‌ردانێك گه‌یشته شاری سلێمانی و بڕیاره له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسیه‌كان و مه‌سعود بارزانیش كۆببێته‌وه، له میانی گه‌یشتنیشی له فڕۆكه‌خانه جه‌ختیكرده‌وه كه هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كان ده‌دات و راسته نوێنه‌ری كورده، به‌ڵام سه‌رۆك كۆماری هه‌موو عێراقه.
سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی كۆمار له‌كاتێكدایه كه تائێستا كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا چاره‌سه‌ر نه‌كراون و سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی عێراقیش بڕیاری خه‌رجكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و بودجه‌ی هه‌رێمی نه‌داوه و سه‌ركردایه‌تی سیاسی كوردیش سێ مانگی دیاریكردوه بۆ ئه‌وه‌ی ناوه‌ند هه‌نگاوی كرداری بنێت بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان و خه‌رجكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و بودجه‌ی هه‌رێم.