سامی یوسف: دڵگرانم زوَر بە رووخانی مزگەوتە مێژوویەکانی سوریا
03/11/2014 نوسەر: bzavpress

سامی یوسف: دڵگرانم زوَر بە رووخانی مزگەوتە مێژوویەکانی سوریا



ھونەرمەندی ناسراوی ئیسلامی سامی یوسف بە سکای نیوزی راگەیاند زۆر زۆر بەداخم و لە ناخی دڵەوە پێم ناخۆشە کە لە ئەنتەرنێت ھەندێ وێنە و ڤیدیۆ دەبینم کە مزگەوتەکان دەڕوخێنرێن بە تایبەت مزگەوتە کۆنە مێژوویەکان.سامی ئەوەشی وت: سوریا جوانترین مزگەوتەکانی جیھانی لە خۆگرتووە کە دەگەڕێنەوە بۆ سەدەی دوانزیەمی میلادی. سامی داوای لە رێکخراوی یونسکۆ کرد کە ھەوڵی پاراستنی ئەو شوێنانە بدات.
کۆتا قسەی ئەوە بوو ھەموو تووندو تێژی و کوشتنێک دەبێ رابگیردرێ.!!