03/11/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
موفتی سعودیە: "داعش" و "نوسرە"و"ئیخوان" گومران و ھەر سێکیان وەک یەکن
دوای ئەوەی لە مزگەوتی"ترکی امام عبداللە" لە ریازی پایتەختی سعودیە چاوپێکەوتنێکی زانستی لەگەڵ موفتی سعودیە ئەنجام درا و لە وەڵامی یەکێک لە قوتابیەکانی کە لە کوڕەکە دانیشتبوو پرسیاری ئەوەی لێ کرد رات چیە سەبارەت بە گروپەکانی"نوسرە"و"داعش"و"ئیخوان"؟
موفتی سعودیە: ئەگەر بڕوانیتە ئەوانە، تەواوکەری ئیسلام نین و ئەوانە بە ھزری و بیری و ھەوەسی خۆیان ئیسلامیان داپۆشیوە. ئەوانە لەسەر گومڕاین، خوێنیان حەڵاڵ کردووە، سووکایەتی بە ناموسی خەڵکی دەکەن، ماڵی خەڵکی دەدزن و، موڵکی وڵات بە تاڵان ئەبەن. ھەموو بەرنامە و پڕۆگرامیان بە تاڵە. داوا لە ھەموو لاوان دەکەم کە شوێنی ئەم فرقە گومڕایانە نەکەون.