03/11/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
پێناسه‌ی سۆفیایهتی٢
الحمد لله على إحسانه، والشكر له على توفيقه وامتنانه، وأشهد أن لا إله إلا الله، وأن محمدًا عبده ورسوله ،
وبعد :-
سۆفیایه‌تی برییتیه له بزوتنه‌وه‌یه‌کی ئایینی سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی ده‌گه‌ڕێته‌وه پێش کۆتایی سه‌ده‌ی دووه‌می کۆچی تا سه‌ده‌ی سێیه‌می کۆچی .
سه‌ره‌تا له تاکه‌که‌سیه‌وه سه‌رهه‌ڵده‌دات بانگێشه‌ی خۆپاک ڕاگرتن له بێ فه‌رمانی خوا و به‌ندایه‌تی کردنی له سنور به‌ده‌ر ده‌کات،
واتا زیاده‌ره‌وی له خوا په‌رستیدا به‌مه‌به‌ستی له خوا نزیک که‌وتنه‌وه.
ئه‌م چۆنیه‌تیه تیشک دانه‌وه‌ی [رد فعل ]که‌سانێک بوو که پشتیان کردبووه خوا په‌رست و ڕویان له دونیاوه بوو.
دواتر ئه‌م چۆنیه‌تیه په‌ره‌ی سه‌ند و تایبه‌تمه‌ندیان له نێو خه‌ڵکه‌وه ده‌رکه‌وت به‌ناوی سۆفی .
ڕۆژ به دوای ڕۆژ ژماره‌یان زیاد ده‌بوو تا بوون به دیارده‌یه‌کی به‌ر چاو .
سۆفی هه‌ڵده‌ستێت به په‌روه‌رده‌کردنی دڵ و ده‌روون و لێکۆلینه‌وه‌ی له خودای میهره‌بان له ڕێگه‌ی هه‌ستیاره‌ی دڵه‌وه [ الالهامات القلبیة]
نه‌وه‌ک دۆزینه‌وه و لێ وردبونه‌وه‌ی له خوای په‌روه‌ردیگار، له ڕێگه‌ی خوا‌و پێغه‌مبه‌ری خوا{صلى الله عليه وسلم} .
سۆفیه‌کان بۆ چۆنیه‌تی دۆزینه‌وه‌ی خوا له‌سه‌ر ئه‌م هه‌ڵوێسته هه‌ڵه‌یه‌یاندا [ الالهامات القلبیة] به‌رده‌وام ده‌بن تا تێکه‌ڵ به فه‌لسه‌فه‌ی هندی و فارسی و یۆنانی و هیتری ده‌که‌ن،
ئه‌گه‌ر تۆزێک لێی وورد ببیته‌وه جیاوازیت بۆ ده‌رده‌که‌وێت له نێوان [ الزهد]و سۆفیه‌تی دا،
[ الزهد] ئه‌مه له سوننه‌ی پێغه‌مبه‌ره {صلى الله عليه وسلم} هه‌روه‌ها پێویسته،
به‌ڵام [سۆفیایه‌تی ] لادانێکی ڕون و به‌رچاوه له ڕێگه‌ی پێغه‌مبه‌ر و یاوه‌ره‌کانی .
3 : سه‌رهه‌ڵدان و ده‌ست پێکردنی سۆفیایه‌تی
سه‌ره‌تا نه‌له‌کاتی پێغه‌مبه‌ر {صلى الله عليه وسلم} وه نه‌له‌کاتی [ خلفاء الراشدين ] تا وه‌فات کردنی شێخ [حسن البصري ]یش 110 ک سۆفی ناسراو نه‌بوون دیارده‌یه‌ک نه‌بوون نه به‌ناو نه به‌شێوه نه به‌ڕه‌فتار، به‌ڵکوو ئه‌وه‌ی که باو بوو بۆ نمونه [ موسوڵمان ، ئیماندار ] یان ناوی تایبه‌ت وه‌ک [الصحابي، البدري، اصحاب البیعـة، التابعي ].
ئه‌و سه‌رده‌مانه ئه‌وجۆره زیاده‌ره‌ویه له خوا په‌رستیدا و له عه‌قیده‌دا نه‌ده‌ناسران به‌ڵکوو بوونیان نه‌بوو، ته‌نها که‌سانێک نه‌بێت وه‌ک تاکه‌که‌س که ئازاری خۆیان ده‌دا و زیاده‌ره‌و بوون له خوا په‌رستی، وه‌ک ئه‌وانه‌ی که پێغه‌مبه‌ر {صلى الله عليه وسلم} به‌ربه‌ستی داونه‌ته‌وه له زۆر شوێندا،
بۆ نموونه ئه‌و سێ هه‌والانه‌ی هاتن پرسیاری چۆنیه‌تی خوا په‌رستی پێغه‌مبه‌ریان کرد {صلى الله عليه وسلم} له خێزانه‌کانی پێغه‌مبه‌ر،
بۆ ئه‌وه‌ی له پێغه‌مبه‌ری خوا {صلى الله عليه وسلم} زیاتر خوا بپه‌رستن،
بۆیه وتیان ئه‌مه پێغه‌مبه‌ری خوا وا به‌ندایه‌تی خوا ده‌کات که پێغه‌مبه‌ره ئه‌ی ئێمه؟ ده‌بێت له ئه‌و زیاتر به‌ندایه‌تی خوا بکه‌ین،
بۆیه یه‌که‌کیان ووتی من هه‌موو ته‌مه‌نم به‌ڕۆژو ده‌بم ئه‌وه‌ی تریان ووتی هه‌موو شه‌وێک شه‌وو نوێژ ده‌که‌م ناخه‌وم، ئه‌وه‌یتریان ووتی تاته‌مه‌نم هه‌یه ژن ناهێنم، ئینجا که پێغه‌مبه‌ر {صلى الله عليه وسلم} هه‌واڵی ئه‌و سێ هه‌واڵانه‌ی بیست ناردی به‌دوایان و ووتی ئێوه‌ن واتان وتووه ؟ ووتیان به‌ڵی پێغه‌مبه‌ری خوا، پێغه‌مبه‌ر{صلى الله عليه وسلم} له وه‌ڵامدا فه‌رمووی [ اما والله اني لاخشاکم لله واتقاکم له لكني أصوم وأفطر ، وأقوم وأنام ، وأتزوج النساء ، فمن رغب عن سنتي فليس مني ] متفق علیه
واتا : والله من له ئێوه له‌خوا ترستر و ته‌قوادارترم له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا به‌ڕۆژو ده‌بم و ڕۆژوش ده‌شکێنم، شه‌ونوێژ ده‌که‌م و ده‌شخه‌وم، هه‌روه‌ها ژن دێنم ئینجا ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ره‌فتارمان نه‌بێت ئه‌وه له ئێمه نیه .
به‌ڵام ئاگادار به له ئێمه نیه واتا له ئیمانداری کامڵ نیه مانای وانیه کافره و له ئیسلام ده‌رچووه.
یان ڕوداوه‌که‌ی زه‌ینه‌به له مزگه‌وتا، گوریسێکی گرێدابوو له‌نێوان دوو ئه‌ستونده‌ی مزگه‌وت بۆ ئه‌وه‌ی که توانای خۆ راگرتنی هه‌بێت بۆ شه‌و نوێژ کردن له به‌ر خه‌وا ئه‌وا پالی پێوه بنێت و خۆی پێوه رابگرێت له نوێژ کردندا به‌رده‌وام بێت ، که پێغه‌مبه‌ر {صلى الله عليه وسلم} گوریسه‌که‌ی بینی فه‌رمووی [ما هذا الحبل؟ قالوا لزينب, فأذا فترت تعلقت به فقال النبي صلى الله عليه وسلم حلوه ليصليَ أحدكم نشاطه فاذا فتر فليرقد ] متفق علیه
واتا :ئه‌و گوریسه چیه ؟؟ وتیان ئه‌مه گوریسی زه‌ینه‌به‌یه ئه‌گه‌ر ماندوو بوو خۆی پێوه راده‌گرێت تا له شه‌ونوێژا به‌رده‌وام بێت، پێغه‌مبه‌ر {صلى الله عليه وسلم}فه‌رمووی گوریسه‌که بکه‌نه‌وه و لایبه‌رن با هه‌ریه‌ک له ئێوه توانای هه‌بوو با نوێژ بکات ئه‌گه‌ر توانای نه‌ما با پاڵ بکه‌وێت .
به‌وشێوه‌یه سه‌رده‌می [ صحابـة و تابعین و تابع التابعین ] له‌سه‌ر ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ی که پێغه‌مبه‌ر بۆیانی ده‌ستنیشان کردبوو به‌رده‌وام بوون .
ئه‌و به‌رنامه‌یه په‌یداکردنی زانست و زانیاری و کار پێ کردنی له هه‌مان کاتدا، وه به‌ندایه‌تی خوا کردن و ڕه‌نج و کۆشش کردن بۆ به‌خێوکردنی خاووخێزان له یه‌ک کاتدا، وه به‌ندایه‌تی و په‌رستنی خوا‌و کۆشش [ الجهاد ] کردن ،
خوا په‌رستی و ڕێگری له داهێنراوی نوێ و [ البدع ] دژایه‌تی کردنیان و به‌رپه‌چ دانه‌وه‌یه‌ان،
هاوشێوه‌ی [ ابن مسعود ]خوا لێی ڕازی بێت چۆن بوو به ڕێگرێک له زیکری به‌کۆمه‌ڵ له مزگه‌وتی کوفه‌و کۆڕ‌و کۆمه‌ڵه‌کانی پێداخستن،
وه به‌رپه‌چ دانه‌وه‌ی بۆ { معضد بن يزيد العجلي }و وه جه‌ماعه‌ته‌که‌ی، چۆن شوێنێکیان ده‌ست نیشان کردبوو له شاخ بۆ زیکرو ویردی خوا .
ئینجا ئه‌گه‌ر هه‌واڵانی پێغه‌مبه‌ر درودی خوایان له‌سه‌ر بێت بمابوونایه بۆ ئه‌مڕۆ ده‌بوا چیان به ته‌کیاکان بکردایه؟؟ با وه‌ڵامه‌که بۆ تۆ بێت ،
که‌واته : سۆفی نه به‌ناو نه‌به چۆنیه‌تی نه‌وه‌کو ئێستا که‌هه‌یه له‌و سه‌رده‌مانه‌ی سه‌ره‌تای ئیسلام بوو نه‌بوون به‌ڵکوو ئه‌وه‌ی که باو بوو بۆ نمونه [ موسوڵمان ، ئیماندار ] یان ناوی تایبه‌ت وه‌ک [الصحابي، البدري، اصحاب البیعـة، التابعي ].
بۆ باباتی تر باس له(ووشه‌ی خواپه‌رستان { العباد } ) ده‌که‌ین به‌ویستی خوا
{ وصلى الله وسلم على نبينا محمد وآله وصحبه وسلم }