03/11/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
هه‌نارده‌ی نه‌وتی عێراق بۆ2.4ملوێن به‌رمیل به‌رز بۆوه
هه‌نارده‌ی نه‌وتی نه‌پاڵاوته‌ی ئێراق له به‌نده‌ری به‌سره له باشووری ئه‌و وڵاته که له‌به‌ر دۆخی ناله‌باری که‌ش دابه‌زیبوو، ڕۆژی یه‌کشه‌ممه جارێکی دیکه به‌رز بۆوه.
به‌پێی ڕاپۆری هه‌واڵده‌ریی ڕۆیته‌رز له به‌غداوه، باهۆز و فه‌رته‌نه بووه‌هۆی که‌م بوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی خاو له‌باشووری ئێراق له‌ڕۆژی شه‌ممه‌دا بۆ یه‌ک ملوێن و440هه‌زار به‌رمیل له‌ڕۆژدا به‌ڵام ئه‌و ڕێژه‌یه ڕۆژی یه‌کشه‌ممه جارێکی دیکه بۆ دوو ملوێن و400هه‌زار به‌رمیل له‌ڕۆژدا به‌رز بۆوه.