03/11/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
پارتی سوورە لەسەر دەنگدان بەهەڤاڵ ئەبوبەكر بۆ پارێزگاری سلێمانی
سەعید سەلیم بەرپرسی نوێی لقی چواری پارتی كە هەفتەی رابردوو ئەو بەرپرسیارییەتییەی پێدراوە دەڵێت: دەنگ دەدەین بەكاندیدی بزووتنەوەی گۆڕان بۆ ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی، بەڵام لەقۆناغی یەكەمدا سازانی گۆڕانو یەكێتی گرنگە، ئەگەر پێكەوە سازان نەكەن دەنگ دەدەین بەكاندیدی بزووتنەوەی گۆران ئەوە رەئی رەسمی پارتی دیموكراتی كوردستانیشە.
سەعید سەلیم هەروەها دەڵێت: لەهەندێك كاردا لەسنووری سلێمانی یەكێتی رێگری لێكردوونو جەختیشدەكاتەوە، گۆڕانكاری لەسیاسەتی پارتیدا دەكەن لەسلێمانیو وەكو پێویست نەیانتوانیوە وەڵامی تموحی خەڵكی حیزبەكەیان بدەنەوە.
ئەم لێدوانەی ئەو بەرپرسەی پارتی لەكاتێكدایە كە لەمیانی كۆبوونەوەكانی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان یەكێتی نیشتیمانی كوردستان كە لەناوەڕاستی مانگی رابردوو بەڕێوەچوو، ئەوەی دووەمیان گلەیی كردبوو كە پارتی رێكەوتننامەی ستراتیژی لەگەڵیان هەیە، بەڵام بڕیاریاندابوو دەنگ بەكاندیدی گۆڕان بدەن.