پەرلەمانی كوردستان لە هەوڵدایە بۆ چارەسەركردنی قەیرانی دارایی
02/11/2014 نوسەر: bzavpress

پەرلەمانی كوردستان لە هەوڵدایە بۆ چارەسەركردنی قەیرانی دارایی

پەرلەمانی كوردستان لەرێگەی لیژنە تایبەمەندەكانیەوە لەهەوڵی داڕشتنی چەند رێگەچارەیەكە بۆ چارەسەركردنی قەیرانی دارایی لەهەرێمی كوردستان.
 
لەوبارەیەوە هیڤا حاجی میرخان ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی كوردستان  رایگەیاند" پەرلەمانی كوردستان لەهەوڵی ئەوەدایە كە چەند پێشنیار‌و رێگەچارەیەك بۆ چارەسەركردنی قەیرانی دارایی یان چارەسەركردنی كێشەكانی هەرێم لەگەڵ بەغداد دابڕێژێت"
 
ئەندامەكەی پەرلەمانی كوردستان رونیشیكردەوە لە ئێستادا خەریكی راپۆرتێكن لەوبارەیەوە ئامادەی بكەن، بەوتەی ئەو لەكۆبوونەوەی داهاتووی پەرلەمان دەخرێتەوە بەرنامەی كارەوەو گفتوگۆی لەسەر دەكرێت.
 
ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی پەرلەمانی كوردستان رونیكردەوە كە ئەو پێشنیارانە دەخەنە بەردەم وەفدی هەرێمی كوردستان كە بڕیارە سەردانی بەغداد بكەن كە پەیوەندی بە بودجەی هەرێمی كوردستانەوە هەیە.