01/11/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
ئیسرائیل: لەمەودا بانگدان قەدەغەیە
رۆژنامەی"یدیعوت احرونوت" ئیسڕائیلی ئەوەی بڵاو کردەوە کە حیزبی"ئیسڕائیل ماڵمانە" و وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل افیجدور لیبرمان پێشنیاری ئەوەیان بۆ پەرلەمانی"کنیست" خستە روو کە ئیتر لەمەودا لە مزگەوتەکانی ئیسڕائیل بانگ نەدرێ بە تایبەت لە ناوچەکانی"جلیل، نقیب، قودس" کە ھەزارەھا ھاوڵاتی ئیسرائیلی لێیە بانگدان قەدەغە بکرێت. لیبرمان ئەوەی لە پەرلەمان خستۆتە روو کە رۆژانە خەڵکی ئیسرائیل ٥ جار بێزار دەکرێن بە ھۆی بانگادانەوە و بڕیارە لە ھەفتەی داھاتوو دەنگدانی لەسەر بکرێ.