01/11/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
زیاد بوونی ژماری قوربانیانی بنکەی سپایکەر
بەگوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی سەفیری عێراق، وەزارەتی مافی مرۆڤی ئەم وڵاتە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: بەسەرنج دان بە ناردنی ناوی بێ سەروشوێنان لەم کوشت و بڕانە ، لەلایەن وەزارەتی بەرگری و وەزارەتی ناوخۆ، ژمارەی کوژراوان لە بنکەی سپایکەر گەیشتووەتە 1566 کەس .
بەگوێرەی ئەم بەیاننامەیە دوا ئامار هێشتا ڕانەگەیەندراوە چونکە هەروا ژمارەی قوربانیان بە ڕاگەیاندنی بنەماڵەکانیان لەبەر بێ سەروشوێن بوونیان ڕوو لە زیادبوونە.
ڕێکخراوی داعش ماوەیەک لەمەوبەر بە پەلامار کردنەسەر بنکەی ئاسمانی سپایکەر لە شاری تەکریت ، سەدان خوێندکاری سەربازیی عێراقی کوشت و لەم پەلامارەدا هەزار خوێندکاری دیکەش بێ سەروشوێن بوونە.
کوشتنی سەدان بەندی شیعە لە بەندیخانەی بادوش لە شاری مووسڵیش یەکێکی دیکە لە تاوانکاری چەکدارانی داعش لە عێراقە.