01/11/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
قۆناغی چارەسەری بەردەوام دەبێت
لە کۆبوونەوەی لیژنەی ئاسایشتی نهتهوهیی توركیا دا بە سەرۆکایەتی سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان ئەنجامدرا، جەخت لە بەردەوامی قۆناغی چارەسەری پرسی کورد کرایەوە كه له كۆشكی چانکایا بهڕێوهچوو و ١٠ سەعات و نیو بەردەوام بوو.
لەو کۆبوونەوەیەدا ههریهك له سەرۆکوەزیرانی تورکیا ئەحمەد داودئۆغڵو و جێگرانی سەرۆکوەزیران نومان قورتوڵموش و یاڵچین ئاكدۆغان و ھەروەھا وەزیری دەرەوە مەولوود چاوشئۆغۆڵو ئامادهبوون.
دوای کۆتاییھاتنی کۆبوونەوەکە لە راگەینراوێکدا ئاماژە بەوە کرا کە ئەو بابەتانەی پەیوەندییان بە ئەمنیەتی وڵات، تەبایی خەڵک و ئاسایشی رای گشتییەوە ھەیە، زۆر بە فراوانی گفتوگۆیان لە بارەوە کراوە و لەو چوارچێوەیەشدا جەخت لەوە کراوەتهوه کە تێکۆشان دژی ئەو رێکخراوانەی یاسایین و کاری نایاسیی دەکەن، ئەو پێکھاتانەی کە ھەڕەشەن بۆ سەر ئەمنی قەومی و ههروهها دەوڵەتی شاراوە، بە توندی بەردەوام دەبێت.
لە بەشێکی دیکەی راگەینراوەکەدا باسی ئەوە کراوە کە لە چوارچێوەی شەڕی بەرفراوانی دژە داعش باس لە قۆناغی چارەسەری کراوە و جەخت لەوە کراوەتهوه کە زۆر بە توندی وەڵامی ئەو ھەوڵە تێکدەرانە دەدرێتەوە کە دەیانەوێ ئەو ئارامییەی لە سایەی قۆناغی چارەسەریدا ھاتووتە ئاراوە، ئاڵۆزی بكهن.