عەدالەتی کۆمەڵایەتی چییە ؟.
01/11/2014 نوسەر: bzavpress

عەدالەتی کۆمەڵایەتی چییە ؟.



پەیڕەو و پرۆگرامی هەموو حزبەکان،بەرنامەی هەڵبژاردنی هەموو حزبەکان،دەستەواژەی " عەدالەتی کۆمەڵایەتی " تیایە.بێ ئەوەی کەسییان خوێندبێتیانەوەو لێی تێبگەن .ئەم چەمکە بەکورتی ئەوەیە :
خانوو ماڵێکی سەرۆکی حکومەت (300) دۆنم زەوی بێت و،(18) بیری ئیرتیوازی و بەنزینخانەی تایبەتی تیابێت،هەروەها تەنها بۆچاککردنی دەرگاو دیواری حەوشەکەی (826) ملیۆن دینار سەرف بکەیت .ئینجا بەبەرنامە مناڵەکانیشت بهێنی بیکەیت بەکەڵەگا بەسەر کادرەکانی حزب و جەماوەرەوە..هەروەها بەملیارەها دۆلار سەرف بکەیت بۆ کەناڵی میدیایی تا مێشکی خەڵک بشۆنەوەو هەرجارەی بەکۆمیدیایەکی ناواخن تراژیدیی،سەرقاڵیان بکەی .
لەولاشەوە،نیوەی خەڵکی کرێچی بن ،بخەوێنرێن .بێدەنگ بکرێن .ئینجا دەیان کۆمپانیای نیشتەجێبون بەناوی چارەسەری کێشەی سەکەنەوە،بێن شووققەو ڤیەللا بە (80) دەفتەر و (100) دەفتەر بۆ خەڵکی دروست بکەن ،کۆمپانیا هەیە (دونیایەک بەڵگەمان بڵاوکردەوە لەسەری) لە (1) شوققەدا (11) دەفتەر خێر وەردەگرێت .
وەجی بارزانی (کوڕی مەلامستەفای بارزانی) سەبارەت بە گەندەڵی لەناو پێشمەرگەدا نوسیویەتی :
خەبەرم هەیە پلەدارێک 400 چەکی m16 و m4 لایە و دەستی بەسەر داگرتون و، زۆر جۆرە تەقەمەنی تریش، هیچ ناڵێم تا دەگەرێمەوە، تەبعم وایە تا شتەکەی بە دەستەوە نەگرم دەنگ نەکەم، دڵنیاشم کە لایەتی، ئەوکات حوکمی بەسەر دادەدرێ"...نێچیرڤان بارزانی دوو ساڵ پێش ئێستا دەیگوت: گەندەڵی بووە بەکلتور ...عەدالەتی کۆمەڵایەتی چی یە ؟.