01/11/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
ئۆباما جۆن کیری و جاک هیگڵ خانه‌نشین ده‌کات
رۆژنامه‌ی نیو یۆرک تایمزی ئه‌مه‌ریکی ئاشكرای کرد که ئه‌گه‌ری هه‌یه باراک ئۆبامای سه‌رۆکی ویلایه‌ته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مه‌ریکا هه‌ریه‌که له جۆن کیری وه‌زیری ده‌ره‌وه و جاک هیگڵ وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریکا له دوای هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانیه‌که‌ی ئه‌و وڵاته، خانه‌نشین بکات.
رۆژنامه‌که ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش کردوه که ئه‌م هه‌نگاوه‌ی ئۆباما بۆ ئه‌وه‌یه که دیموکراته‌کان ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مه‌ریکا له‌ده‌ست نه‌ده‌ن چونکه له ئێستادا زۆربه‌ی وه‌زیره ئه‌مه‌ریکیه‌کان به باشی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ چه‌ند پرسێکی نێوده‌وڵه‌تیدا ناکه‌ن.
جێی باسه جۆن کیری له‌و لێدوانانه‌ی که له‌م دوایه‌دا ده‌یدا، وه‌ک یاخیبویهک له ئیداره‌که‌ی باراک ئۆباما ده‌رده‌که‌وت، له‌به‌رامبه‌ردا زۆر جار جاک هیگل خۆی له پرسه گرنگه نێوده‌وڵه‌تیه‌کان ده‌دزێته‌وه که ئه‌مه‌ش له به‌رژه‌وه‌ندی مارتن دیمبسی سه‌رۆک ئه‌رکانی سوپای ئه‌مه‌ریکا شکاوه‌ته‌وه که سه‌ر به حیزبی دیموکراته‌کانه.