ئەردۆگان بۆ سەركردەیەكی داعش: بەردەوام دەبم لەهاوكاریتان
01/11/2014 نوسەر: bzavpress

ئەردۆگان بۆ سەركردەیەكی داعش: بەردەوام دەبم لەهاوكاریتان

سەرۆك كۆماری توركیا بەڵێنی بەسەركردەیەكی داعش داوە كە سەرەڕای فشارە نێودەوڵەتییەكان بەردەوام دەبێت لەهاوكارییەكانی بۆ رێكخراوەكە، ئەوەش بەپێی بەڵگەنامەیەكی دەنگی.
 
بەپێی سەرچاوەیەكی هەواڵ ئەمریكا لەڕێگەی دەزگا هەواڵگرییەكانی ئەڵمانیاوە، تۆماری ئەو پەیوەندییە تەلەفۆنەی نێوان سەركردەیەكی دەوڵەتی ئیسلامی ناسراو بەداعش‌و رەجەب تەیب ئەردۆگانی سەرۆك كۆماری توركیا بەدەست گەیشتووە، كە ئەردۆگان تێیدا بەڵێن تازە دەكاتەوە بۆ سەركردەیەكی داعش كە هاوكارییەكانیان بەردەوام دەبێت سەرباری گوشارەكانی ئەمریكاو وڵاتانی هاوپەیمان.

پێشتریش حیزبە ئۆپۆزیسۆنەكانەی‌ توركیا باسیان لەپەیوەندی‌ نێوان حكومەتی‌ توركیا و چەكدارانی‌ داعش كردوەو حیزبەكەی‌ ئەردۆگانیان بە رێكخستنی‌ ئەو پەیوەندیانە تۆمەتبار كردوە.