بنه‌ ماكانی‌ دروستكـــــردنی‌ ژیـــــانی‌ هاوسه‌ رگیری‌ ....
26/07/2013 نوسەر: bzavpress

بنه‌ ماكانی‌ دروستكـــــردنی‌ ژیـــــانی‌ هاوسه‌ رگیری‌ ....



ڕی‌ِ و ڕه‌ سمــــی‌ ئاهه‌ نگی‌ گواستنه‌ وه‌ كۆتایی‌ هات به‌ شیوه‌ یه‌ كی‌ ناوازه‌ و  ئاسایی‌ ,ناوازه‌ یی‌ له‌ ساده‌ یـــــی‌ دا ,ودوور كه‌ وتنه‌ وه‌ له‌ زیاده‌ ڕه‌وی‌ و ده‌ ست بلاَوی‌  و تێچوونی‌ زۆری‌ دارایی‌ ,هه‌ روه‌ ها دوور كه‌ وتنه‌ وه‌ و پارێزگاری‌ له‌ و شتانه‌ ی‌ خوای‌ گه‌ روه‌ پێی ناخۆشه‌ له‌ شێوازه‌ كانی‌ نه‌ فامی‌ وه‌ ك گۆرانی‌ و مۆسیقا ...
پاش تێپه‌ ڕبوونی‌ چه‌ ند ساتێك ئه‌ و دوو  هاوسه‌ ره‌ به‌ رَێزه‌ شاد بوون به‌ یه‌ كتری‌ و له‌ ژووری‌ تایبه‌ تی‌ خۆیان دا ,گه‌ نجی‌ موسڵمان كه‌ له‌ سه‌ ر فیتره‌تی‌ ئیسلامه‌ تی‌ و خوڕه‌وشتی‌ جوان په‌ روه رده‌ كراوه‌,وه‌ كو سوننه‌ تێكی‌ جوانی‌ پیغه‌ مبه‌ ر ده‌ ستی‌ خسته‌ نێو چاوانی‌ هاوسه‌ ری‌ خۆشه ویستی‌ و وه‌ كو پیغه‌ مبه‌ ره‌ كه‌ ی‌ (علیه‌ الصلاه‌ والســــــلام)ئه‌ م نزایه‌ ی‌ خوێنده‌ وه‌ "اللهم إنی أسألك من خیرها وخـیـــر ما جبلتها علیه وأعوژ بك من شرها وشر ما جبلتها علیه"پاشان ده‌ ستنویّژی‌ شۆرد و دوو ڕكات نویژیان پێكه‌ وه‌ كرد پاشان ده‌ ستی‌ نزایان بۆ لای‌ خوای‌ میهره‌ بان بڵند كرده‌ وه‌ تاكو له‌ ژیانی‌ نوێیان دا به‌ خته‌ وه‌ رییان پێ‌ ببه‌ خشێت.و ئه‌ و ماڵه‌ نوێیه‌ یان بپارێزێت له‌ هه‌ موو  خراپه‌ یه‌ ك و له‌ سه‌ ر خه‌ یر و چاكه‌ و خۆشی‌ درێژه‌ به‌ ژیانیان بدات,پاشان دانیشتن بۆ ده‌ ستنیشان كردن و دیاریكردنی‌ ئه‌ و بنه‌ ما یانه‌ ی‌ كه‌ بڕیاره‌ ژیانی‌ هاوسه‌ رگیری نوێیانی‌ له‌ سه‌ ر داڕێژن,و ئه‌ و ئاراستانه‌ ی‌ كه‌ ده‌ بیته‌ ڕۆشنكه‌ ره‌ وه‌ ی‌ ئه‌ و به‌ له‌ مه‌ بچوكه‌ ی‌ كه‌ له‌ نێو گیژاوی‌ ته‌ وژمه‌ ده‌ ریاییه‌ كان دا ڕێگه‌ ده‌ بڕێت تا بگات له‌ شوێنێكی‌ ئارام....
له‌ و بنه‌ ما گرنگانه‌ ی‌ له‌ سه‌ ری‌ رێككه‌ وتن:
یـــــه‌ كــــه‌ م :نیه‌ تی‌ پـــــاك: چونكه‌ نیه‌ تی‌ پاك بنه‌ ڕه‌ تی‌ هه‌ موو كاریكه‌ و كاكڵه‌ وڕه‌ گی‌ سه‌ ركه‌ وتن و وه‌ رگرتنی‌ هه‌ موو كارێكه‌ .به‌ چاكی‌ و پاكی‌ نیه‌ ته‌ كان عاده‌ ت و خووه‌ كان له‌ عاده‌ ت و كرداێكی‌ ئاساییه‌ وه‌  ده‌ چێته‌ قالبێكی‌ په‌ رستش و عیباده‌ ته‌ وه‌  و خوای‌ گه‌ وره‌ پاداشتی‌ له‌ به‌ رانبه‌ ر دا دیاری‌ ده‌ كات,بۆیه‌ ڕێككه‌ وتن له‌ سه‌ ر ئه‌ وه‌ ی‌ كه‌ دڵه‌ كانیان گرێ‌ بده‌ ن له‌ سه‌ ر نیازی‌ پاك له‌ و هاوسه‌ رگیرییه‌ یان دا ,كه‌ له‌ ژیانی‌ هاوسه‌ رگیرییان دا له‌ م له‌ م ڕواگانه‌ وه‌ هه‌ نگاوه‌ كانیان بنێن:وه‌ لامدانه‌ وه‌ ی‌ فرمانه‌ كه‌ ی‌ پێغه‌ مبه‌ ری‌ خوا(صلی‌ الله علیه‌ وسلم )وبه‌ په‌ رۆشه‌ وه‌ بۆ گه‌ نجان و لاوانی‌ موسڵمان به‌ وه‌ ی‌ ده‌ ستپێشخه‌ ری‌ بكه‌ ن له‌ پرۆسه‌ ی‌ هاوسه‌ رگیری‌ دا  و هه‌ رگیز دوای‌ نه‌ خه‌ ن بۆ كاتی‌ تر,وه‌ ك پیغه‌ مبه‌ ر (صلی‌ الله‌ غلیه‌ وسلم) ده‌ فه‌ رمێت: یا معشر الشباب: من استگاع منكم البا‌وه‌ فلیتزوج؛ فإنــــــه أغچ للبصر وأحصن للفرج .هه‌ روه‌ ها به‌ نیازی‌ پاراستنی‌ دامێنی‌ خۆیان و كه‌ سێتی‌ خۆیان و پاراستنی‌ چاوه‌ كانیان له‌ ئاستی‌ قه‌ ده‌ غه‌ كراوه‌ كان,و پاراستنی‌ ده‌ روون و نه‌ فسی‌ خۆیان و خاوێن راگرتنی‌  و به‌ ته‌ ما بوون و چاوه‌ ری‌ كردنی‌ پاداشتی‌ پیكه‌ وه‌ نانی‌ خیزانێكی‌ موسڵمان به‌ پێی‌ یاسا و بنه‌ مای‌ قورئان و سوننه‌ ت  و پیكه‌ وه‌ نانی‌ نه‌ وه‌ یه‌ كی‌ یه‌ كتا په‌ رست و پاداشتـــی‌ زۆری‌ جوانی‌ به‌ خێو كردنیان له‌ سه‌ ر ڕِه‌ وشتی‌ به‌ رز و به‌ های‌ به‌ رز,به‌ ڵكو خوای‌ گه‌ وره‌ له‌ نه‌ وه‌ كانیان دا كه‌ سانێكی‌ وا بهینێته‌ دی‌ كه‌ غه‌ می‌ ئه‌ م په‌ یــــــامه‌ پاك و بی‌ گه‌ رده‌ له‌ ئه‌ ستۆ بگرێت و كار بۆ سه‌ رخستنی‌ بكات,كاتیك ئه‌ و دوو هاوسه‌ ره‌ دڵه‌ كانیان گرێ‌ دا له‌ سه‌ ر ئه‌ و نیه‌ ته‌ پاكانه‌ . ئه‌ و كات هه‌ موو ساتیــــَكی‌ ته‌ مه‌ نی هاوسه‌ رگیرییان ده‌ بێته‌ خوا په‌ رستی‌ و پاداشتی‌ خوای‌ گه‌ وره‌ی‌ له‌ سه‌ ر وه‌ ر ده‌ گرن,
دووه‌ م :هاریكاری‌ له‌ گوێڕایه‌ ڵی‌ كردن دا:به‌ شێوه‌ یه‌ ك هه‌ ر یه‌ كه‌ یان پاڵپشتی‌ ئه‌ وی‌ تر یان بكات و هانده‌ ری‌ بێت بۆ ئه‌ نجامدانی‌ چاكه‌ كاری‌  .پێغه‌ مبه‌ ری‌ پێشـــــه‌ وا ده‌ فه‌ رمێت: رحم الله رجلاً قام من اللیل فصلی‌ وأیقڤ امرأته فصلت، فإن أبت نچح فی وجهها الما‌و، ورحم الله امرأه‌ قامت من اللیل تصلی فأیقڤت زوجها فصلی‌، فإن أبی‌ نچحت فی وجهه الما‌و...واته‌ :ڕه‌ حمه‌ تی‌ خوای‌ گه‌ وره‌ له‌ و پیاوه‌ ی‌ شه‌ و هه‌ ڵده‌ ستێت بۆ شه‌ و نوێژ و هاوسه‌ ریشی‌ هه‌ ڵده‌ ستێنیت تاكو نویژی‌ له‌ گه‌ ڵ بكات ,ئه‌ گه‌ ر ڕازی‌ نه‌ بوو  ئه‌ وه‌ ئاو بپرژێنێت به‌ ده‌ م و چاویدا .....
سێ‌ یـــــــه‌ م : دروستكردن و پێكه‌ وه‌ نانی‌ خیزان و ماڵێكی‌ موسڵمان به‌ پێی‌ شه‌ رع و یاسای‌ خوا و سوننه‌ تی‌ پێغه‌ مبه‌ ری‌ پێشــــــــه‌ وا(علیه‌ الصلاه‌ والسلام).به‌ شێوه‌ یه‌ ك له‌ هه‌ ر هه‌ نگاوێك دا فرمان و یاسای‌ خوای‌ گه‌ وره‌ و پێغه‌ مبه‌ ره‌ كه‌ ی‌ ئاشنا ده‌ بن وكاری‌ پێ‌ ده‌ گه‌ ن و به‌ بێ‌ ئه‌ وه‌ هیچ كارێك ئه‌ نجام ناده‌ ن ,ئه‌ گه‌ ر تێڕوانین ویاسای‌ شه‌ رعیان درك پی‌ كرد و ئاشنای‌ بوون ئه‌ و كات هیچ شتێكی‌ دیكه‌ ی‌ لی‌ داب و نه‌ ریت و عاده‌ ت و ئاروزوو و خواستی‌ تایبه‌ تی‌  دیكه‌ ی‌ پێش ناخه‌ ن و ملكه‌ چی‌ فرمانه‌ كانی‌ خوای‌ گه‌ وره‌ ده‌ بن,و خۆڕاگر ده‌ بن له‌ به‌ رانبه‌ ر هه‌ موو  ته‌ وژمه‌ نه‌ یاره‌ كان و خواسته‌ نه‌ گونجاوه‌ كان كه‌ پێچه‌ وانه‌ ی‌ په‌ یڕه‌ و یاسای‌ خوای‌ گه‌ وره‌ بێت.
چــــواره‌ م :دروستكردن و پیكه‌ وه‌ نانی‌ ژیانیان له‌ سه‌ ر بنه‌ مای‌ خۆشه‌ ویســـــــــتی‌ و سۆز و رێزگرتنی‌ یه‌ كتری‌ و مل كه‌ چی‌ فرمانه‌ كانی‌ خوای‌ گه‌ وره‌ و پێغه‌ مبه‌ ره‌ كه‌ ی‌ ده‌ بن(صلی‌ الله علیه‌ وسلم)له‌ و باره‌ یه‌ وه‌ .
پێنجــــــــه‌ م :ئه‌ و خۆشه‌ ویســـــتی‌ و سۆز و ڕێزگرتنه‌ ی‌ نێوانیان نه‌ بێته‌ ڕێگر له‌ پیداگری‌ و گه‌ رم و گوڕییان له‌ په‌ روه‌ رده‌  و ڕێنمای جوان و به‌ تایبه‌ تی‌ له‌ روانگه‌ ی‌ پیاوه‌ وه‌ ,چونكه‌ سنووره‌ كانی‌ خوای‌ گه‌ وره‌ سازشی‌ له‌ سه‌ ر نییه‌  و كه‌ م ته‌ رخــــــه‌ می‌ به‌ مه‌ سه‌ له‌ شه‌ رعیه‌ كان  و ده‌ ق و یاساكانی‌ ئیسلام دا ناگرێت گوێی‌ خۆمانی‌ له‌ ئاست كپ بكه‌ ین .
شـــــــــه‌ شــــــــه‌ م : ئه‌ و دوو هاوســـــه‌ ره‌ بۆ یه‌ كــــــتری‌  هاوشێـــــــــوه‌ ی‌ (ابوالدردْا)بن بۆ خیزانه‌ كه‌ ی‌ كه‌ (ام الدردا)بوو(ڕه‌ زای‌ خوایان لی‌ً بێت)..كاتێك ابو الدردا توڕه‌ بوایه‌ دایكی‌ ده‌ ردا بێ‌ ده‌ نگ ده‌ بـــــــوو و ڕه‌ زامه‌ ندی‌ دڵی‌ ده‌ پاراست و بایه‌ خی‌ پێ‌ ده‌ دا.ئه‌ گه‌ ر دایكی‌ ده‌ رداش توڕه‌ و بێ‌ تاقه‌ ت بوایه‌  باوكی‌ ده‌ ردا‌و ئاشتی‌ ده‌ كرده‌ وه‌ و ئارامی‌ ده‌ گرت.ئه‌ مه‌ بوو په‌ یڕه‌ وی‌ ژیانیان كه‌ پیاده‌ یان ده‌ كرد و بووه‌ مایه‌ ی‌ به‌ خته‌ وه‌ ری‌ ئه‌ و خێزانه‌ ...چه‌ ند یاساگه‌ لێكی‌ جوانه‌ !!چه‌ ندین خیزان تیكچوون و له‌ ناوچوون و خاپور بوون به‌ هۆی‌ توڕه‌ یی‌ هاوسه‌ رانه‌ وه‌  و لێك تی‌ نه‌ گه‌ شتنیانه‌ وه‌ وقبوڵ نه‌ كردنی‌ یه‌ كترییه‌ وه‌
حه‌ وتــــــــه‌ م : هاوســــه‌ ران مرۆڤـــــن:وسروشـــــــتی‌ مرۆڤیش وایه‌ كه‌ هه‌ ڵه‌ ده‌ كات و كه‌ م و كوڕی‌ له‌ یه‌ كێك له‌ هاوسه‌ رانه‌ وه‌ ڕو ده‌ دات ده‌ رهه‌ ق به‌ وی‌ دیكه‌ یان ,ئه‌ گه‌ رتایبه‌ ت بوو به‌  مه‌ سه‌ له‌ و باسێكی‌ دنیایی‌ بوو ئه‌ وا پێویسته‌ لێبورده‌ بن به‌ رانبه‌ ر یه‌ كتری‌  و چاوپۆشی‌ بكه‌ ن له‌ یه‌ كتری‌ به‌ دڵێكی‌ فراوانه‌ وه‌ .و چاكه‌ ی‌ چه‌ ندین ساڵه‌ به‌ هه‌ ڵه‌ یه‌ كی‌ بچووك له‌ بیر نه‌ كه‌ ن ,
هه‌ شتــــه‌ م :كێشه‌ و كه‌ م و كوڕی‌ بمێنێته‌ وه‌ له‌ نێوان هاوســـــه‌ ران دا و پێویست ناكات كه‌ س و كاری‌ لێ‌ ئاگادار بكرێته‌ وه‌  و پێویسته‌ به‌ نهێنی‌ له‌ نێوان ئه‌ و دوو هاوسه‌ ره‌ دا بمێنێته‌ وه‌ ,چونكه‌ زۆر جار ئه‌ و گرفت و كیشانه‌ كه‌ له‌ چوار چیوه‌ ی‌ ئه‌ و دوو  ژن و پیاوه‌ ده‌ رچێت ده‌ بێته‌ گرفت و ئه‌ و كات چاره‌ سه‌ ریشی‌ ئاڵۆز ده‌ بێت.
نۆیــــــــــه‌ م:ئه‌ و دوو هاوســــــه‌ ره‌ هه‌ ر له‌ یه‌ كه‌ م رۆژه‌ وه‌  له‌ سه‌ ر ئه‌ وه‌ ڕێككه‌ وتن كه‌ هه‌ ر یه‌ كه‌ یان ئامانجی‌ له‌ ژیــــــان  به‌ دوور و نزیك بۆ یه‌ كتری‌ رون بكه‌ نه‌ وه‌ ,و ئه‌ و ڕێگه‌ و ئامرازانه‌ ش كه‌ پشتی‌ پێ‌ ده‌ به‌ ستێت بۆ گه‌ یشتن به‌ و ئامانجانه‌ ,به‌ جۆرێك كۆمه‌ ڵێك ئــــــامانجی‌ هاوبه‌ شیان هه‌ یه‌ كه‌ هاریكاری‌ یه‌ كتر بكه‌ ن بۆ به‌ دیهێنانی‌ ,سه‌ ره‌ ڕای‌ بوونی‌ ئامانجی‌ تایبه‌ تی‌ بۆ هه‌ ر یه‌ ك له‌ و ژن و پیاوه‌ ,هیچ گرفت نییه‌ ئه‌ گه‌ ر هاوسه‌ ری‌ لێ‌ ئاگادار بكاته‌ وه‌ تاكو یارمه‌ تیده‌ ری‌ بێت بۆ به‌ دیهێنانی‌  و نه‌ بێته‌ به‌ ربه‌ ست له‌ نێوان ئه‌ و ئامانجه‌ كه‌ یدا .
به‌ م شێوه‌ یه‌ ئه‌ گه‌ ر هه‌ موو هاوسه‌ ریك ئه‌ م بنه‌ مایانه‌ ڕه‌ چاو بكات و تۆماری‌ بكه‌ ن لای‌ خۆیان و هه‌ ر یه‌ كه‌ یان كۆپییه‌ كی‌ لای‌ خۆی‌ بپارێزێت,به‌ شێوه‌ یه‌ ك ببێته‌ به‌ ڵێننامه‌ له‌ نێوانیاندا  و ماوه‌ یه‌ ك جاریك پێداچوونه‌ وه‌ ی‌ بۆ بكه‌ ن . و ڕێككه‌ ون له‌ سه‌ ر ئه‌ وه‌ ی‌ ئه‌ م بنه‌ ما و یاسایانه‌ ته‌ نها نووسینێك نه‌ بێت ,به‌ ڵكو  ببێته‌ واقیعێك و له‌ كاری‌ رۆژانه‌ یان دا كاردانه‌ وه‌ ی‌ به‌ رچاو و ڕونی‌  و كار بۆ چه‌ سپاندنی‌ بده‌ ن به‌ پێی‌ توانا, و بیری‌ یه‌ كتری‌ بخه‌ نه‌ وه‌ كه‌ ئه‌ مه‌ مه‌ سه‌ له‌ یه‌ كی‌ سه‌ خته‌ و پێویستی‌ به‌ هه‌ وڵ و كۆشش هه‌ یه‌  و پێویستی‌ به‌ ئارامگرتن و په‌ روه‌ رده‌ كردنه‌  و به‌ لین به‌ یه‌ كتری‌ بده‌ ن كه‌ كار بۆ جێ‌ به‌ جێ‌ كردنی‌ بكه‌ ن.
ئه‌ مه‌ به‌ رچاوڕونییه‌ كه‌ بۆ هه‌ موو كوڕ و كچێكی‌ گه‌ نج كه‌ هه‌ نگاو بۆ ئه‌ و پرۆسه‌ یه‌ ده‌ نێن و به‌ ئومێدی‌ به‌ خته‌ وه‌ ری‌.....