وتەبێژی یەكینەكانی پاراستنی گەل داوا لە چەكدارانی داعش دەكات كە هەر چی زوترە لە كوبانێ بكشێنەوە و هەڵبێن.
پۆلات جان، وتەبێژی یەكینەكانی پاراستنی گەل (یەپەگە) لە نوسینێكدا كە لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك بڵاویكردوەتەوە، داوای لە چەكدارانی داعش كردووە ئەم شەو دوا دەرفەتیانە بۆ ئەوەی لە "دۆزەخی كوبانێ" هەڵبێن.
پۆلا جان راشیگەیاندووە، مانەوەیان لەو شارە هیچ دەستكەوتێكی نابێت و هەر هەمویان لە شەڕێكدا لەناو دەچن كە شەڕی ئەوان نییە.
وتەبێژی یەپەگە، جەختیشی كردوەتەوە كوبانێ دەبێتە شوێنی كۆتاییپێهێنان بەو چەكدارانە.