30/10/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
ناردنی پێشمه‌رگه بۆ کۆبانی زه‌بر له عێراق ده‌دات
نوێنه‌رێکی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا له په‌رله‌مانی عێراق، ناردنی هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان بۆ کۆبانی له سووریا به هۆکارێک بۆ ده‌ستێوه‌ردانی بیانی له کاروباری ناوخۆی عێراق زانی.
تاها ئه‌لدفاعی دەڵێت: هه‌نگاوی هه‌رێمی کوردستانی عێراق بۆ ناردنی پێشمه‌رگه بۆ کۆبانی که پێویستی به ڕه‌زامه‌ندی ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی هه‌یه، ده‌رگای ده‌ستێوه‌ردانی بیانی له کاروباری ناوخۆیی عێراق ده‌کاته‌وه.
ئه‌لدفاعی وتیشی: ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵی عێراق ئێستا پێویستی به هێزی پێشمه‌رگه‌یه بۆ ئازاد کردنی ناوچه‌کانی ژێر کۆنتڕۆڵی داعش له پارێزگای نه‌ینه‌وا و ناردنی پێشمه‌رگه بۆ ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌کانی عێراق جۆرێک خۆوه‌ردانه له کاری ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی عێراق.
جه‌ختیشی کرد: دەستەڵاتی هه‌رێمی کوردستان پێش له بڕیاردان له‌سه‌ر ناردنی هێزه‌کانی خۆی بۆ ده‌ره‌وه، ده‌بێ ڕه‌زامه‌ندیی فه‌رمی ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ و په‌رله‌مانی عێراق وه‌ربگرێت چونکە ئه‌م بڕیاره نه‌ک ته‌نیا هه‌رێم، به‌ڵکوو زه‌بر له هه‌موو عێراقیش ده‌دات.