30/10/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
ئێستا سوپای عیراق له‌چ پلهیهكدایه
به‌پێی ریزبه‌ندییه‌ك کە پێگه‌یه‌كی تایبه‌ت بهكاروبای سه‌ربازی ریزبه‌ندی 10 به‌هێزترین سوپای عه‌ره‌بی و پێگه‌یانی له‌نێو سوپاكانی جیهان بڵاوكرده‌وه.
سوپای عیراق كه پێشتر به‌هێزترین سوپای عه‌ره‌بی بوو، له پله‌ی یه‌كه‌مدابوو، ئێستا بۆ پله‌ی هه‌شته‌م دابه‌زیوه‌و له‌سه‌ر ئاستی جیهانیش كه پێشتر پله‌ی پێنجه‌م سوپای هه‌بوه، ئێستا بۆته پله‌ی 68ی جیهانی.
به‌پله‌ی ریزبه‌ندیه‌كه‌ش له سه‌ر ئاستی عه‌ره‌بی، هه‌ریه‌ك له سوپای میسر له پله‌ی یه‌كه‌مدایه‌و سوپای سعودیه‌ش پله‌ی دووه‌می هه‌یه، پله‌ی 10یه‌میش دراوه به سوپای كوێت.
ئه‌و پێگه‌یه له‌و ریزبه‌ندیه‌دا حسابی بۆ ژماره‌ی دانیشتوان و ژماره‌ی سه‌ربازان و جۆری چه‌ك و هێزه یه‌ده‌گه‌كان كردووه.