29/10/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
خوێند نه‌وه‌یه‌ك بۆ (عه‌لمانیه‌ت) به‌شی یه‌كه‌م
له‌م كورته باسه دا هه‌وڵ ده‌ده‌ین باس له چه‌مكی عه‌لمانیه‌ت بكه‌ین ودواتر ئاماژه به‌و پێنا سانه بكه‌ین كه بۆ عه‌لمانیت كراوه‌و له‌گه‌ڵ ئه‌و كه سانه كه ڕۆڵیان بیناوه له له دایكبو نی فیكره كه‌دا دواتر به‌كورتی قسه له‌سه‌ر لقه‌كانی عهلمانیهتو هۆكاره كانی دروست بونی بكه‌ین ،
سه ره تا وا پێویسته نا سا ندنێك بۆ چه‌مكی عه‌لمانیه‌ت بكه‌ین ،وه‌شه‌ی عه‌ل مانیه‌ت له وه‌شه‌ی (سیكۆ لاریزمی)ئینگلیزی و لایكی فه‌ره نسیهوه وه‌ر گیراوه ،هه‌ندێ ده‌ڵین وشه‌ی عه‌لمانیه‌ت له وه‌شه‌ی عیلمه‌وه وه رگیراوه ئه‌م تێگه‌شتنه له ئه‌سڵ دا هه ڵه‌یه و هه‌ندێ كه‌س به مه‌به‌ست ئه‌م مانا یه یان بۆ داتاشیوه تا وای له خه‌ڵك بگه‌یه‌نن كه عه‌لمانیه‌ت به‌واتای زانست‌و زانیاری‌و شوێن كه‌وتنی عیلم دێت ، تا له‌م ڕێگه‌یه‌وه خه‌ڵكی له مانا عهسڵیهكهی دور خه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی به‌و ناوه‌وه پێشیان كه‌وێت دواتر به ئامانجی خۆیان بگه‌ن كه ئه‌ویش به به‌رنامه كردنی فیكری عه‌لمانیه‌ته بۆ ژیانی خۆیان . وه‌ك ئاماژه‌م پێكرد ئه‌م مانایه دوره له ڕاستییه‌وه هه‌ندێ كه‌س به مه‌به‌ست ئه‌م ماناییهن بۆدا تاشیوه ئه‌گینا ئه سڵی وشه‌ی عه‌لمانیه‌ت له (سیكۆ لاریزم )ی ئینگلیزوه وه ر گیراوه سیكۆلاریزمیش له‌ڕیشه‌ی وشه ی (سكۆڵمهوه)وه دێت (سكۆڵمیش)واته ئێره ،زه‌مان، هه‌نوكه،ئه‌م دنیایه) ئه‌مه‌ش وا ئه‌گه یه نێت كه ئێمه له‌م دونایایا ده‌ژین كارمان به دنیایه‌كی ترهوهنیه ئێمه كار ده‌كه‌ین بۆ خۆش به‌خت كردنی مرۆڤ له‌م دونیا یه‌ی كه‌تیایدا ده ژین هیچ كارمان به (دونیا یه‌كی تر و میتا فیزیك( ئه‌و دیو سروشت ) وه نیه واته ئێمه كارمان به جی هانی دوای مردنه‌وه نیه.كه‌واته( عه‌لمانیه‌ت ،لادینیهت ،لایكسیزم،دونیا ویستی‌و دونیا پهرهستیهت،جیای ئاین له ده‌وڵه‌ت،)هه‌مو ئه مانه به یه‌ك مانا دێن ئه‌ویش ڕو كردنه دنیا‌و پشت كردنه دوا ڕۆژه،ڕنه گه ئه‌م دێڕه پێوستی به ڕون كردنه‌وه هه بێت به‌ڵام سه ره‌تا وا پێویست ده‌كا چه‌ند پێناسه یه‌كی ئه‌م چه‌مكه وه‌ر بگرین.وشه‌ی عه‌لمانیه‌ت (سیكۆلارزم ) بۆ یەكەم جار لە پەیماننامەی ویستفالی 1648ی فەڕانسا، ئەو وشەیان بە مانایی راگوێزانی دەسەڵات و سامان‌و دارایی كلێسا، بۆ دەوڵەت، بە كارهێنرا. بەو مانایە دەسەڵاتدارنی سیاسی نابێ ئایینی بن) له‌ساڵی (1846) (جۆرج یاكوب) ی ئینگلیزی وشه‌ی سیكۆلاریزمی به‌م شێوه یه پێناسه ده‌كا ( سیكۆلاریزم بیروباوه‌ڕێكه كه‌ته‌نها كاتی خۆی بۆ ئه‌و پرسیار‌و باسانه ته‌رخان ده‌كات كه تای به‌ته به‌ژیان له‌م سه‌ر زه‌مینه‌دا) به ڵام زیاتر چه‌مكی عه‌لمانیه‌ت له‌دوای شۆڕشی فه‌رنسی ساڵی 1979وه سه‌ره هه‌ڵدا.
كۆمه‌ڵێ پێناسه بۆ عه‌لمانیه‌ت.
1 . با وه‌ڕ بون به دونیا‌و باوه‌ڕنه بون به دوا ڕۆژ.
2 . عه‌لمانیه‌ت برتیه له بێ دینی‌و دنیا په‌ره‌ستی و هه‌وڵ دان بۆ دامه‌زراندنی پێك هاته‌ی ژیانی مرۆڤه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای بێ دینی.
3 . عه‌لمانیه‌ت بیردۆزه یه‌كه ده‌ڵێت نابێ ڕهوشتو فێركردن له‌سه‌ر بنه‌مای دینی بێت به‌ڵكو ده‌بێت له‌سه‌ر بنه مای لادینی بێت.
4 . عهلمنیهت واته حوكمه‌تی دژ به دین‌و كڵێسا. جیاكردنه‌وه‌ی دین له ده‌وڵه‌ت.
5 . دایره‌ی مه عاریفی به ریتانی ئاوا پێناسه‌ی عه‌لمانیه‌ت ده‌كات ،علمانیه‌ت بریتیه (له جوڵاندنهوهیهكی كۆ مه‌ڵایه‌تی ده یهوێت خه‌ڵكی له گرنگی دان به‌دواڕۆژ وه‌ر چهرخێنێ به گرنگی دان به ژیان‌و گوزه رانی دونیا )
6 . له زانستی كۆمه‌ڵ ناسی ڕۆژ ئاوایدا به‌و كه‌سه ده‌وترێ عه‌لمانی كه ئینتیمای بۆ ئیكلیرۆسی كه نیسهی نیه.
به شێوه یه‌كی گشتی پێناسه كانی عه‌لمانیه‌ت زۆرن به‌ڵام تا ڕاده‌یه‌كی زۆر هه‌مویان لێكه‌وه نزیكن ئێمه ده‌توانین كۆی پێناسه‌كان له یه‌ك پێناسه‌دا كۆكه‌ینه‌وه‌و بڵێن ( عه‌لمانیه‌ت جۆڵانهوهیهكی كۆمه ڵایهتیه ئامانجی په‌راوێز خستن‌و دور خستنه‌وه‌ی دینه له هه‌مو كایه جیاجیاكانی ژیانی مرۆڤ).
ڕابه ران‌و بنا غه داڕێژه‌رانی ئه‌م فیكره كێبون
عاده ته‌ن هه‌ر فیكر‌و بیر‌و باوه ڕێكی نوێ كه سه‌ر هه‌ڵ ده‌دات كۆمه‌ڵێ بناغه داڕێژه‌ری هه‌یه كه كه‌م تا زۆر ڕۆڵ ده‌بی
نن له بنیاد نانی فیكره كه‌دا جا له‌م ڕوانگیهیشهوه عه‌لمانیه‌ت كۆمه‌ڵێ كه‌س ڕۆڵیان بینا له دا ڕشتنی بنه‌ما هزریو فه‌لسه فیهكانی ئه‌م فیكرهدا .لێره‌دا ئاماژه به هه‌ندێكیان ده كه‌ین.
1 . مۆن تیسكۆ: ئه‌م كه‌سایه تیه كه له ڕابه رانی شۆڕشی فه‌ره‌نسیه ڕۆڵێكی گرنگی بینی له دا ڕشتنی فیكری عه‌لمانیه‌تدا به تای به‌تی له دوای نوسینی كتابی ڕۆحی یاساكان.
2:جان جاك ڕۆسۆ: به هه‌مان شێوه‌ی مۆن تیسكۆ ده‌و رێكی گرنگی بینی له داڕشتنی ئه‌م فیكردا له ساڵی 1787كتابێكی نوسی به‌ناوی (العقد الا جتماعی)
1 . كانت :به خاوه‌ن مه‌نهه‌جێكی ئه‌م بیره دائه‌نرێت له‌ساڵی 1804 بیر‌و ڕاكانی خۆی به‌ناوی ئاینی كانت له سنوری هزردا ن‌و سیوه .
4 . ڤۆڵتێر : یه‌كێكه له‌ڕابه‌رانی ئه‌م بیره‌و یاسی سروشتی نوسیوه كه له ڕوی سیاسیه‌وه خاوه‌نی ئه‌و یاسا سرو شتیه ئه قڵانییه كه بان گه‌شه‌ی بۆ ده‌كرا.
5 . هه‌ریه‌ك له نێچه به بانگه شهی ئه‌وه‌ی كه خودا مردوه‌و ،فرۆید له سه‌ر بنه مای پاڵنه‌ری سێكسی‌و .ماركس به تێڕوانینه ما دیه كانی ڕۆڵیان بینیوه له بره‌و دان به فیكری عه‌لمانیت.
6 . هاوشانی ئه‌وانه‌ی كه باسمان كرد زۆرێكی تری ( سیبنوزا .ولیه‌م جودین ،و ،دۆركایمو،جان پۆڵ سارته‌ر .....هد)به‌ئه‌ندازه‌ی جیا جیا ڕۆڵیان بینیوه ڵه ته كمیله كردنی فیكری عه‌لمانیه‌تدا.
جۆره كانی عه ل مانیه‌ت.
1 . سیكۆلاریزمی فه‌لسه فی (ماده گه‌رای )ماتریالیزم ،الحادی.ئه‌مانه هه‌مویان یه ك مانا یان هه‌یه و زیاتر به سیكۆ لاریزمی فه لسهفی به ناو بانگه ،ئه‌م لقه‌ی سیكۆلاریزم به هیچ شێوه یه‌ك باوه ڕیان به شته نه بینراوه كان نیه ، ئه‌وان ئیدیعای نه بونی خودا ده‌كه‌ن به هه‌مو شێوه‌یه ك، هه‌وڵی سڕینه‌وه‌ی دین ده‌ده‌ن ، ئه‌وان پێیان وایه جگه له ماده ڕوا ڵه تیه كان هیچ شتێكی تر بو نی نیه، ده ڵێن ماده‌ش ئه زه لیه‌وه كه س دروستی نه كردوه . به ڵێ ئه‌م لقه‌ی سیكۆلاریزم به غه‌یری خودی خۆیان‌و شته به رجهستكانی ده‌وری خۆیان باوه‌ڕیان به‌هیچ شتێكی ترنیه نه( نه‌جن ،نه ڕۆح، نه فریشته، نه خودا،)ئه‌م لقه فه لسه فیهیهی سیكۆڵاریزم ئیدیعای ئه‌وه ده‌كه‌ن مرۆڤ ته‌نها ئه‌م ژیانه‌ی هه‌یه‌و به مردنی كۆتای به ژیانی مرۆ ڤه كان دێت‌و ئیدی شوێنێكی دی نیه كه مرۆڤه‌كان دوباره تیای دا بژێنه‌وه . لێره دا حه‌ز ده‌كه‌م به كورتی تێڕوانینی (د. عه‌لی شه‌ریعه‌تی )بۆ ئه‌م چه‌مكه بخه‌مه ڕو شه‌ریعه‌تی ده‌ڵێت( ماتریالیزم هه‌ندێ جار دوژمنێكی سه‌ره‌كی مرۆڤه‌و هه‌ندی جار جۆره بیر كردنه‌وه یه‌كی دژه مرۆ یانه‌یه، چونكه ماتریا لیسم به مرۆڤ ده‌ڵێت تۆ بو نه‌وه ریكی مادیت و له ڕه گه‌زی هه‌مان سروشتی ،بێئهوه هیچ تایبه‌ت مهندیهكت هه‌بێ ،له ڕاستیدا ئه‌مه سڕینه‌وه‌ی به های مرۆڤه. ما تریا لیسم به باوه‌ڕ بونی به مادیه‌ت و بێ هه‌ست بونی بهرام به‌ر به بنه ڕه‌تی مرۆڤ و هاو شێوه كردنی ڕه گه‌زی مرۆڤ له گه‌ڵ سروشت بێ هه‌ستانه ده‌بێته هۆی سڕینه‌وه‌ی به‌های مرۆڤ )كه‌وابو كورته‌ی بیر‌و باوه‌ڕی ئه‌م لقه عه‌لمانیه‌ت ئه توانین له چه‌ند خڵێكدا كورت بكه‌ی نه‌وه .
1 . ئیدی عا كردنی ئه‌وه‌ی كه شتێ نیه به ناوی خودا .
2 . هیچ كات باوه ڕیان به ئه‌ودیو سرو شت (میتا فیزیك) نیه.
3 . باوه‌ڕیان وایه كه ئه‌سڵی زینده‌وه‌ر ماده‌یه.
4 . دروست كه‌رێك بونی نیه .
5 . ماده ئه زهلیهو كه‌س در‌و ستی نه كردوه.
6 . تاكه شتێ له‌م ژیانه‌دا پشتی پێببه سرێت عه‌قڵه.
7 . ده‌بێت ڕێگه له ته شه‌نه سه ندنی هه‌مو بیر‌و باوه ڕێكی ئاینی بگرین