پێشمەرگە گەیشتە شارۆچكەی سروچ
29/10/2014 نوسەر: bzavpress

پێشمەرگە گەیشتە شارۆچكەی سروچ

ئه‌و هێزه‌ی پێشمەرگەی كوردستان كە لە ھەولێری پایتەختی ھەرێمی كوردستانەوە بە فڕۆكە بۆ كۆبانێ بەڕێكەوتن، لە فڕۆكەخانەی شاری ئورفا له‌ توركیا دابەزین و لەوێوە بەرێگای وشكانییەوە لەگەڵ كاروانێكی درێژ بۆ دەروازەی سنووریی مورشیدپناری سەر بە شارۆچكەی سروچ رۆیشتن.

ھێزە ئەمنییەكانی توركیاش رێوشوێنی ئەمنییان گرتبووه‌ بەر و رێگایان نەدا ئه‌و خه‌ڵكه‌ی بەمەبەستی پێشوازیكردنی پێشمەرگە لە سەر شەقام و رێگاكان كۆببوونه‌وه‌، نزیكی كاروانەكە بكه‌ون.