ئەحمەد چەلەبی هەڕەشە لە مالیكی دەكات
29/10/2014 نوسەر: bzavpress

ئەحمەد چەلەبی هەڕەشە لە مالیكی دەكات

ئەحمەد چەلەبیی سەرۆكی پارتی كۆنگرەی نیشتیمانیی عێراقی هەڕەشەی هەڵدانەوەی دۆسیەكانی گەندەڵی و تاوانكاریی سەردەمی دەسەڵاتەكەی نوری مالیكیی سەرۆك وەزیرانی پێشووی عێراقی دەكات .

ئەو هەڕەشانەی كەچەلەبی دەیەوێت بیانهێنێتەوە پێش بریتین لەڕێككەوتن و گرێبەستەكانی نوسینگەی پێشووی فەرماندەیی هێزە چەكدارەكانی عێراق و كڕینی و چـەك و تەقەمەنی و دەستگرتنی مالیكی بەسەر ژمارەیكی ئێجگـار زۆری زەوی و زار و ڕاكێشانی دەیان مـلیار دۆلار لەبودجەی گشتیی ووڵات بۆ مەرامی نەزانراو و نادیار، هەروەها چەلەبی  سوورە لەسەر ئەوەی كەئەو مەلەفانەی گەندەڵیی مالیكی ئاشكرا بكات و بەوەش پێدەچێت مالیكی بانگهێشتی بەردەم پەرلەمان و تەنانەت دادگاش ببێتەوە .