وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا دەڵێت: چوونی پێشمەرگە بۆ كۆبانی بەس نییە بۆ رووبەڕووبوونەوەی داعش، بەڵام گرنگی خۆی هەیە.
جین ساكی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا، رایگەیاند، ئەمریكا ماوەی هەفتەیەكە بەردەوامە لە كۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی توركیادا، تاكو بزانن داواكاری حكوومەتی توركیا چییە و بەردەوامیش دەبین لە كۆبوونەوە بەڵام هەروەك پێشتر، لەسەر هەندێ پرس نیگەرانین لە توركیا و ترسمان هەیە بۆیە هەڵوێستی خۆمان پێشتر چۆن بووبێت، ئێستاش هەر بەو شێوەیەیە.
سەبارەت بە چوونی پێشمەرگەی هەرێمی كوردستان بۆ نێو كۆبانێ ساكی وتی "وەك دەزانن ئەوە تاكە هەوڵ نییە بۆ لاواز كردن و وەدەرنانی داعش لە كۆبانێ بەڵكو چەند هەفتەیەكە هێرشە ئاسمانییەكانمان بۆ سەر ئەو ناوچەیە زیاد كردووە".
ئەو هێزەی چوونە كۆبانی ژمارەیان 160 پێشمەرگەیەو سەر بەیەكەی پشتیوانی هێزی پێشمەرگەی كوردستاننو وەك هێزی پشتیوانی بەچەكی قورس هاوكاری شەڕڤانانی یەكینەكانی پاراستنی گەل دەكەن لەكۆبانی بۆ رووبەڕووبوونەوەی چەكدارانی داعش.