"ڕوانینە ئیسلامییەكان
بۆ كۆمەڵێك باس و بابەتی هاوچەرخی جۆراو جۆر"
بەرهەمێكی نوێی جەنابی مامۆستا مەلا ئەحمەد كاكە مەحموود
ئێستا لە كتێبخانەكانی كوردستاندایە.. بۆ زیاتر پەیوەندی بكەن بەم ژمارە مۆبایلەوە: 07504129703
پێشەكی چاپی یەكەم
بسم الله الرحمن الرحیم
الحمدلله والصلاة والسلام علی رسوالله وعلی آله وصحبه ومن والاه ..
خوێنەری بەرێز/ سوپاس بۆ خوای گەورەو میهرەبان لە: (زنجیرەی بەرهەم و نووسراوەكانی مامۆستا مەلا ئەحمەد كاكە مەحموود ژمارە/ (5) بەخزمەت ئێوەی بەرێزو خۆشەویست شاد دەبینەوە بە بەرهەم و نووسراوێكی نوێی مامۆستای رەحمەتی لە ژێر ناونیشانی : ( ڕوانیینە ئیسلامییەكان، بۆ كۆمەڵێك باس و بابەتی هاوچەرخی جۆراوجۆر ) ئەم بەرهەمەی مامۆستا لە كۆمەڵێك بابەت و لێكۆڵینەوەی جۆراوجۆر پێكهاتووەو هەر بابەت و باسێكی لە كاتێكی جیاوازو پێویستدا نووسیویەتیی، هەندێك لەو بابەتانە لە ساڵەكانی (1989 و 1991 و 1998 و 2003 و ساڵەكانی دواتر نووسیویەتی)، بەڵام لەبەر گرنگی بابەتەكان و پاشان زیندوو راگرتنی بەرهەمەكانی مامۆستا بە پێویستمان زانی سەرجەم ئەو بابەت و لێكۆڵینەوانە بە شێوەی كتێب و بەرهەمێكی سەربەخۆ چاپ و بڵاوبكەینەوە، بەرهەمەكانیش بریتیتن لەم بابەتانە:
- مافی مرۆڤ لە ئیسلامدا.
- زانایانی ئیسلام و كاری سیاسیی.
- پرسیارە هەتا هەتاییەكان.
- نامەیەكی كراوە لە مامۆستا ئەحمەد كاكە مەحموودەوە بۆ جەلال تاڵەبانی.
- وەڵامێكی پێویست بۆ بابەتی: ( مەزهەبەكان چۆن لە ژنان دەڕوانن).
- بەكارهێنانی ئایین بۆ مەرامی سیاسیی چۆنە؟.
- ئەوەندە ڕكە بەرێتیی بۆ؟ وەڵامێكە بۆ وەڵامەكەی "جەلال رەئوف ئەمین" لەسەر بابەتی(ئازادی مرۆڤ
لە ئیسلامدا).
- كێشەی گەلی كورد لە دیدو فەرهەنگی ئەحمەد كاكە مەحموود دا.
- ئیسلام و دەسەبەرێتی كۆمەڵایەتیی.
هیوادارین ئێوەی خوێنەری بەرێزیش سوودو كەڵك لەم بەرهەمانەی مامۆستا وەربگرن و ببێتە چاو ڕوونییەك لەسەرجەم بابەتە جۆراوجۆرەكاندا، وە بەو هیوایەی توانیبێتمان بەم ئەركەمان وەفادارییەكمان بۆ مامۆستای رەحمەتی نواندبێت و، خوا یاربێت چاوەڕوانی بەرهەمی دیكەی مامۆستای نووسەرو موجاهید بن. ئیتر لە پەنای خودادا بن.
عیرفان ئەحمەد كاكە مەحموود
www.ahmadkaka.net
2ی جەمادی یەكەمی 1434 كۆچیی
14ی مارسی 2013ی زایینی