28/10/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
سەفین دزەیی هەفتەی داهاتوو وەفدێكی هەرێم سەردانی بەغدا دەكات
وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە بە پێگەی فەرمی حكومەتی راگەیاندوە لە هەفتەی داهاتوودا، وەفدێكی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەچێتە بەغدا و گفتوگۆ لە سەر كێشە هەڵواسراوەكانی نێوان هەولێر و بەغدا دەكات.
دزەیی جەختیشی لەوە كردەوە، وەفدەكەی هەرێمی كوردستان پێداگری لە سەر هەندێك لە داواكارییەكانی كورد دەكات. باسیشی لەوە كرد، بەرژەوەندییەكانی هەرێمی كوردستان لە بەر چاوی هەمووانە و ئەگەریش چارەسەرێكی گونجاو لە دانوستانەكاندا بەدی بكرێت، ئەوا رەزامەندی لە سەر دەدەن.
وتەبێژەكەی حكومەت باسی لەوەشكرد كە زەحمەتە لە ماوەی 3 مانگدا تەواوی كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا چارەسەر بكرێت، بەڵام لەم ماوەیەدا دەكرێت نیازپاكی حكومەتی نوێی عێراق بەرانبەر هەرێمی كوردستان هەڵبسەنگێنرێت.