28/10/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
مالکی په‌یامێكی زۆر توند ئاراستەی حکومەتەکەی عەبادی دەکات
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له حه‌یده‌ر عیبادی ئاشكرایكرد كه ناوبراو نامه‌یه‌كی توندي له نوری مالكی جێگری سه‌رۆك كۆماره‌وه پێگه‌یشتووه‌و تێدا هه‌ڕه‌شه‌ی كشانه‌وه له حكومه‌تی ئێستا ده‌كات.
مالكی په‌یامێكی زۆر توندی بۆ حه‌یده‌ر عیبادی ناردووه‌و هه‌ره‌شه‌ی كشانه‌وه‌و روخانی حكومه‌ته‌كه‌ی لێكردووه ئه‌گه‌ر بێتوو عه‌دنان ئه‌سه‌د بریكاری وه‌زاره‌تی ناوخۆ به دۆسیه‌ی ئامێری ئاشكراكردنی ته‌قینه‌وه تۆمه‌تبار بكرێت.
مالكی، عیبادی له‌و رێككه‌وتنه ئاگادار كردۆته‌وه كه به‌هۆیه‌وه حكومه‌تی عیراقی لێ پێكهاتووه، ئه‌ویش رێگرتنه له لێپێچینه‌وه له 25 كه‌سایه‌تی نزیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشوو، هه‌روه‌ك نابێ هيچ تۆمه‌تێك بدرێته پاڵیان، ئه‌وا به پێچه‌وانه‌وه له حكومه‌ت ده‌كشیته‌وه.
ئه‌م په‌یامه‌ی مالكی له كاتێكدایه كه وه‌زیری نوێی ناوخۆی عیراق فه‌رمانی داوه لێكۆڵینه‌وه له ئامێری به‌سه‌رچووی ئاشكراكردنی ته‌قینه‌وه‌دا بكرێت كه له‌سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی مالكیدا به بری زیاتر له ملییارێك دۆلار كراوه.