پێشمەرگە بەرەو كۆبانێ بەرێكەوت
28/10/2014 نوسەر: bzavpress

پێشمەرگە بەرەو كۆبانێ بەرێكەوت


ئەو هێزەی كە دەچنە شاری كۆبانی رۆژئاوای كوردستان سەر بەیەكەی پشتیوانی یەك‌و دووی هێزی پێشمەرگەی كوردستانن‌و ئێوارەی لەڕێگەی فڕۆكەخانەی هەولێرەوە دەچنە فڕۆكەخانەی سلۆپی‌و دواتر شاری كۆبانی.
هەر بەپێی زانیارییەكان بەڕێگەی زەمینیش هەر ئەمڕۆ ئەو چەكانە رەوانە دەكرێن كە لەگەڵ ئەو هێزەدا دەبرێنە كۆبانی.
 
ئەمە لەكاتێكدایە ماوەی سێ رۆژە هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان ئامادەن بەرەو كۆبانی بڕۆن، بەڵام بەهۆی كێشەی تەكنیكییەوە نەتوانراوە، ئەو هێزە لە كات‌و ساتی خۆیدا بەرەو سنووری توركیا دواتر بەرەو كۆبانی جووڵەبكات، ئەوەش دوای ئەوەی رۆژی 22 ئەم مانگە پەرلەمانی كوردستان بڕیاری ناردنی هێزەكەیدا.