زۆرجار له‌ده‌وروبه‌ری خۆمان
ده‌بیستین منه‌ت به‌سه‌ر هه‌ندێ كه‌سدا ده‌كرێت كه له‌په‌نای فڵان
به‌رپرس یان سه‌ركرده‌و مامۆستا‌و كه‌سایه‌تی دهركهوتوودا گه‌وره بووه،
خۆی دروست كردووه، كه‌سایه‌تی ئه‌وی قۆستووه‌ته‌وه.. له‌راستیدا ئه‌مه
قسه‌یه‌كی بێ مانا‌و گهوجانهیهو ئه‌و راستییه ده‌گه‌یه‌نێت كه ئه‌و
جۆره كه‌سانه ئه‌و رووانینهیان بۆ دروستبوون و پێگه‌یشتنی خه‌ڵكی
هه‌ڵسوڕاو هه‌یه كه‌له‌سه‌ره‌تاوه وایان داناوه ئه‌و خه‌ڵكه هه‌میشه
له‌ئاستێكدا بمێننه‌وه‌و رۆڵی كۆیله‌و
به‌رده‌ست ببینن و عه‌قڵ و ئاوه‌زو بیركردنه‌وه‌یان له‌و شوێنه‌دا
بمێنێته‌وه كه گه‌وره‌و سه‌رۆك و ئه‌میره‌كانی جه‌نابی ده‌یانه‌وێت،
هه‌رگیز بیر له‌وه ناكه‌نه‌وه ئه‌و گه‌وره‌و پله‌دارو سه‌ركردانه‌ش
به‌هۆی ئه‌و ره‌عیه‌ت و جوندی مهجهولانهوه بوونه‌ته ئه‌م گه‌وره‌و
كه‌سه ده‌ركه‌وته‌و ناسراوانه، هه‌موو ئه‌و سه‌رۆك و سه‌ركرده‌و گه‌وره
پیاوانه‌ی ناو كۆمه‌ڵگه‌ش ئه‌گه‌ر ئه‌و خه‌ڵكه هه‌ڵسوڕاوه‌ی به‌رده‌ست و
ده‌وروبه‌ریان نه‌بوایه كه‌ی ئه‌مه‌ی ئه‌مڕۆیان لێ ده‌رده‌چوو؟. ئه‌گه‌ر
ئه‌وانه‌ی ده‌وروبه‌ریشیان له‌ئاستێكی عه‌قڵی و رۆشنبیری و چالاكی خۆیاندا
بمانایه‌ته‌وه ئه‌و گه‌وره‌ییه به‌نسیبی ئه‌وانیش نه‌ده‌بوو.
ئه‌وانه‌ی به‌و شێوه‌یه له‌به‌نده‌كانی خوا ده‌ڕوانن كه ده‌بێت هه‌میشه
به‌رده‌ست و بێ قسه‌ی به‌رده‌م گه‌وره‌كان بن و كه‌سایه‌تی دیار‌و خاوه‌ن
شوهره‌تیان لێ حه‌رامه ده‌بێت بگه‌ڕێنه‌وه بۆ گه‌وره‌كانی خۆشیان بزانن
هه‌روه‌ك ئه‌مان له‌ناو ئه‌زموونی ژیان و تهفاعول له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی
به‌ئه‌زمووندا پێگه‌یشتوون.. ئیتر ئه‌م منه‌ته بۆ به‌سه‌ر خه‌ڵكدا
ده‌كه‌ن؟؟ به‌داخه‌وه ئه‌م دیارده‌ی بچووك پیشاندانی خه‌ڵك و
گهورهسهیركردنی خهڵكێكیتر له‌ناو ئیسلامییه‌كانیشدا وجوودی هه‌یه..
بۆیه ده‌بێت ئه‌وانه‌و گه‌وره‌كانیان له‌وه تێ بگه‌ن كه بزووتنه‌وه‌ی
ژیان به‌رده‌وامه له‌به‌رهه‌مهێنانی مرۆڤی گه‌وره‌و عه‌بقه‌ری و شاره‌زا
له‌بوارێك یان چه‌ند بوارێكی ژیاندا، سه‌رسوڕهێنه‌ریش نییه ئه‌و
عه‌بقه‌رییه قوتابی من و تۆ بووبێت یان رۆژگارێك من و تۆ به‌رپرسیان
بووبین و ئێستا شوهره‌ت و ئه‌زموون به‌رهه‌میان زۆر له‌سه‌ره‌وه‌ی من و تۆ‌و
گهورهكهمانهوه بێت.
بۆیه عه‌زیزم به‌س به‌خه‌ڵكی ماندووی
هه‌ڵسووڕاو بڵێ له‌په‌نای فڵان مامۆستا‌و كه‌سایه‌تیدا خۆت ناساند، خۆت
دروست كرد، پێگه‌یشتی، لهبچووكی خۆته‌وه سه‌یری قه‌ده‌ری گه‌وره‌بوونی
ئه‌وانیتر مه‌كه!.