27/10/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
مستەفای سەید قادر: چاوه‌ڕوانی وه‌ڵامی توركیاین
وه‌زیری پێشمه‌رگه و شاندێكی ئه‌و وه‌زاره‌ته سه‌ردانی په‌رله‌مانی هەرێمی كوردستانیان كرد بۆ گفتوگۆكردن له‌باره‌ی ره‌وشی پێشمه‌رگه و ئاسایشی ناوچه‌كه له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی كاروباری پێشمه‌رگه و شه‌هیدان و جینۆساید له په‌رله‌ماندا.
دوای كۆبوونه‌وه‌كه له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێم مسته‌فا سه‌ید قادر رایگه‌یاند، كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شیان له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی پێشمه‌رگه له‌باره‌ی ره‌وشی پێشمه‌رگه و به‌نیشتمانیكردنی هێزی پێشمه‌رگه و ئه‌و راسپاردانه‌ی له لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه ده‌رچوون بۆ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ئەنجامداوە.
له‌باره‌ی چوونی پێشمه‌رگه بۆ كۆبانێ له رۆژئاوا، مسته‌فا سه‌ید قادر گوتی: "هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ئاماده‌كراون و چاوه‌ڕوانی وه‌ڵامی توركیاین، بۆ ئه‌وه‌ی پێشمه‌رگه ره‌وانه‌ی كۆبانێ بكرێ."
سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستی به‌غدا بۆ چوونی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بۆ كۆبانێ، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان گوتی: "تا ئێستا هیچ هه‌ڵوێستێكی رەسمی به‌غدامان به‌ده‌ست نه‌گه‌یشتووه، به چاك یان خراپ."
مسته‌فا سه‌ید قادر باسی له‌و لە دەنگۆی تێوەگڵاوبوونی چەند کەسێکی لە کەرتی پیشمەرگە کرد به بازرگانیكردن بە نەوت له‌گه‌ڵ داعشدا له سنووری كه‌ركوك، له‌وباره‌یەوه گوتی: "حكومه‌تی هه‌رێم لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ی پێكهێناوه له‌باره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه بازرگانی نه‌وتیان له‌گه‌ڵ داعشدا کودووە."