فرات نیوز ڕادەگیرێت
27/10/2014 نوسەر: bzavpress

فرات نیوز ڕادەگیرێت


بەرێوەبەرایەتی ئاژانسی هەواڵی فورات ـــ بەشی سۆرانی، لە بەیانامەیەكدا، ئاماژەیبەوەكردوە، كە بەشی سۆرانی ئاژانسەكە لە سەرەتای مانگی تشرینی دووەمەوە كۆتایی بەبڵاوكراوەكانی و دەهێنێت بەپەخشی راگەیاندنی خۆی رادەگرێت، و ئەو بڕیارەش بەتەواوی لەلایەن بەرێوەبەرایەتی ئاژانسەوە دراوە.

ئەوەشدەخەنەڕوو، هەرچەندە لەماوەی خەباتی راگەیاندنیماندا بێ كەم و كورتیش نەبووبین، بەڵام لەوباوەڕییەداین كە گوڕێكی و تینێكی زیاتر و مشتێك لە خەرمانی راگەیاندنی كوردیمان زیادكردوە و توانیوومانە راستی رووداوەكان وەك خۆی بۆ ئێوەی خوێنەری بەرێز بگوازینەوە.

لەكۆتاییشدا دەڵێن: لەسەر ئەو بنەمایە هیوای سەركەوتن بۆ پێشخستنی راگەیاندنی كوردی و بەجێهێنانی بەرپرسیاریەتی ئەخلاقی و نەتەوەیی دەخوازین.