27/10/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
مورسی: لەزیندان دانوستانی رەتكردووەتەوە
لەپەیامێكیدا بۆ لایەنگرانی بەبۆنەی سەری ساڵی كۆچییەوە مورسی بەسیفەتی سەرۆك كۆماری میسری عەرەبی پەیامێكی بڵاوكردەوەو لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووكدا بڵاوكرایەوە.
لەپەیامەكەدا هاتووە "تەواوی ئەو دانووسانانەم رەتكردووەتەوە كە بەسەر خوێنی شەهیدانو بەها نەگۆڕەكانی شۆڕشەوە كراوە، بەردەوامیش دەبم لەسەر رەتكردنەوەیان، بەخوێندكار، بیرمەند، سەركردەو تەواوی شۆڕشگێڕانی چالاكی ڕادەگەیەنم كە دانم بەكودەتاكەدا نەناوەو لەشۆڕش پاشگەزنەبووینەتەوە".
مورسی هەروەها دەڵێت: دڵنیام لەلوتفی خودا بەدواكەوتنی سەركەوتنی شۆڕشەكەمان، بە ئیزنی خودا تا ڕۆڵە دەستگیركراوەكانو كچە ئازیزەكانم ئازادنەكرێن لێرە ناچمە دەرەوە، گیانی من لەخوێنی شەهیدانی بێتاوانی شۆڕشەكە بەنرختر نییە".