26/10/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
به‌نده‌ی خودا و برای یه‌کتری بن
کاتێك زۆربه‌مان که شه‌رحی ئه‌م فه‌رمووده‌یه ئه‌که‌ین که پێغه‌مبه‌ری
خودا (صلی الله علیه وعلی اله وسلم) فه‌رموویه‌تی ( لَا تَقَاطَعُوا،
وَلَا
تَدَابَرُوا، وَلَا تَبَاغَضُوا، وَلَا تَحَاسَدُوا، وَكُونُوا عِبَادَ
اللَّهِ إِخْوَانًا ) (متفق عليه) واته ؛ یه‌کتری مه‌بوغزێنن و (ڕقتان له
یه‌کتری نه‌بێت) په‌یوه‌ندیتان پێکه‌وه مه‌بچڕێنن. به یه‌کتری حه‌سوودی
مه‌به‌ن.
پشت له یه‌کتری هه‌ڵمه‌که‌ن و (ئاگاتان له یه‌کتری بێت) ،
هه‌مووتان به‌نده‌ی خودا و برای یه‌کتری بن. زۆر به‌موته‌ئه‌سیری و
به‌حه‌ماسه‌ته‌وه شه‌رح ئه‌کرێ !! به‌ڵام زۆر به‌داخه‌وه سه‌رپێچی
ئه‌که‌ین و کاری پێ ناکه‌ین ؟! باشه ئامۆژگاریه‌ك که خاوه‌نه‌که‌ی
له‌سه‌ر خۆیی جێبه‌جێ
نه‌کات و له‌هه‌ڵسو که‌وتی ڕەنگ نداتەوە چۆن بانگهێشتی خه‌ڵکێکی عه‌وامی
بۆ ئه‌کات ؟! به‌ڕاستی ئه‌مه زۆر مه‌ترسیداره فه‌رمان به‌چاکه‌و خۆشت
عه‌مه‌لی پێ نه‌که‌ی وكردەوەت پێچەوانەى قسەكانت بێت!!
خودای په‌روه‌ردگار
ئەفەرموێ:﴿ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آَمَنُوا لِمَ تَقُولُونَ مَا لَا
تَفْعَلُونَ * كَبُرَ مَقْتًا عِنْدَ اللَّهِ أَنْ تَقُولُوا مَا لَا
تَفْعَلُونَ ) الصف 2-3) ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه بۆچی شتێک ده‌ڵێن
و ئه‌نجامی ناده‌ن؟ بۆچی گوفتارتان دژی کردارتانه؟خه‌شم و ڕقێکی
گه‌وره‌یه لای خودا
ئه‌وه‌ی که ده‌یڵێن و نایکه‌ن. وه‌هه‌وره ئه‌فه‌رمووێ (فَلْيَحْذَرِ
الَّذِينَ يُخَالِفُونَ عَنْ أَمْرِهِ أَن تُصِيبَهُمْ فِتْنَةٌ أَوْ
يُصِيبَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ)النور 63 واتە: (با بترسن ئەوانەی پێچەوانەی
فەرمانەكانی پێغەمبەری خودا ئەكەن لەوەی توشی فیتنە بن _توشی گومڕایی و
هاوبەش دانان بن_ وە توشی سزایەكی توند بن _لە دونیا‌و دواڕۆژ_) خودا
په‌نامان بدات . ئه‌مه‌ش به‌راستی هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی زۆر گه‌وره‌یه بۆ ئه‌م
که‌سانه . ڕۆژانه که ئه‌م هه‌موو یه‌کتر بوغزاندن و دووبه‌ره‌کی و
صیراعه‌ی نێوانمان ئه‌بینین
به‌راستی ته‌واو بێ ئومێدئه‌بن موسڵمانان ؟
به‌راستی ته‌واو هه‌ست به
بێهێزی و ڕۆچوون ئه‌کرێ.به‌داخه‌وه سه‌یر ئه‌که‌ین له‌لایه‌ك یه‌کێك قسه
به‌ئه‌وی تر ئه‌ڵێت .ئه‌وی تر ئه‌ڕوا سكاڵای لای عه‌لمانیه‌کان له‌سه‌ر
ئه‌نووسێ و ئه‌یدا به‌دادگا چۆن دادگایه‌ك که دوور له‌وقورئانه‌ی که‌به‌س
بۆ بینین دایان ناوه .له‌گه‌ڵ دیوه‌خانی دارالندوه ی قوره‌یش فه‌رقی نیه
! له‌کاتێك سکاڵا ئه‌باته لای عه‌لمانیه‌کان له‌سه‌ر براکه‌ی که‌خۆشی
باوه‌ڕی به‌م دادگا قه‌ره‌قوشه‌ش نیه خۆشی هه‌وڵی بۆ ئه‌دا جه‌ند
ساله که‌بیگۆڕێ ! من ته‌نها ئه‌ڵێم باشه به‌ڕێز کاك قانع خورشید چه‌ند
ساکاڵاتان له‌پارتی کرد کاتێك ده‌به‌ی غازی فڕێ‌دا نێوه مه‌قه‌ره‌کانتان و
16 مه‌قه‌ڕی سووتاندن له‌هیچ و خۆڕای که‌خه‌لکێکی مه‌ده‌نی به‌ئه‌ده‌ب و
به‌ڕێزو په‌پوله ئاسای تیا‌بوو له‌سه‌ر ئه‌وه سکالاتن بکردایه باشتر
نه‌بوو ؟!سکالاتان له مه‌لا که‌متیارو هاوشێوه‌ی بکردایه چاکتر نه‌بوو
که شه‌و ڕۆژ سه‌ری ئه‌چوڵێ بۆ دژایه‌تی ئه‌م ئیسلامه ؟
سكاڵاتان
له‌که‌ناڵی یه‌کێتی بکردایه چاکتر نه‌بوو که چۆن بێ ڕێزی ئه‌که‌ن به‌خودا
به‌پێغه‌مبه‌ر ی خودا (صلی الله علیه وعلی اله وسلم) و ئاڵای ته‌وحید .
کوا غیره‌ت دژی ئه‌هلی کوفر بۆ ته‌نها ئه‌بێ هه‌ر له‌گیان یه‌کتر ئازا‌و
گورچ بین. خۆ هه‌موو بێڕێزیه‌کانی مامۆستاعبدالطیف ناگاته ئه‌م هه‌موو
بێڕێزیه‌ی که به‌ئیسلام ئه‌کرێ رۆژانه ! باشه چۆن ئه‌بێ خۆمان له‌ئیسلام
پێ له‌پێشترو خۆشه‌ویستر بێت !! واش نه‌زانن دیفاع له‌مامۆستاعبدالطیف
ئه‌که‌م ؟! به‌نده له‌زۆر شت ئیختیلافم هه‌یه له‌گه‌ڵی به‌ڵام
به‌ئینسافه‌وه هه‌موو ئه‌وانه‌ی گووتی ئه‌وه‌ی نه‌ده‌ینا بدرێته دادگا .
زانایه‌کی
بانگه‌واز خواز‌و به‌حورمه‌ت ببه‌یته به‌رده‌م که‌سانێك که‌ڕقیان له‌نێو
چاوی موسڵمانانه تاببن به‌نوقله خۆشه‌ی مه‌جلیس وکۆڕیان و پێتان پێ
بکه‌نن .له‌خودا بترسن ئه‌ونده له‌سه‌ر خۆتان به‌جوابن له‌سه‌ر دینی خودا
ئازا‌و به‌جه‌رگ بن سوێند به‌خودا ئه‌وه‌نده‌ی له‌گیان یه‌کتر ئازاین ئاوا
به‌هه‌ڵوێست باین دژی کوفر ئێستا له‌وپه‌ڕی هێزو عیزه‌ت بووین.
ته‌نها [10]
که‌سی خاوه‌ن هه‌ڵوێست و حه‌ق بێژمان هه‌بێت به‌سه زاڵبین به‌سه‌ر
دوژمنانی ئه‌م دینه، باشه بۆ نابێ لێبورده‌بین له‌نێوه خۆمان ڕق و
قینمان
له‌ئاست یه‌کتر بخۆینه‌وه وسکالامان ببه‌ینه لای خودای په‌روه‌ردگار
که‌حه‌قی که‌س له‌سه‌ر که‌س ناهێڵێ ئێمه که‌ئه‌ڵێن په‌روه‌رده‌مان
قورئانیه ! باشه بۆ چارەسەری ئەو ناكۆكیانە دادگایمان له‌ڕۆشنایی ئه‌م
ئایه‌ته بێت به‌س نیه ، خودای په‌روه‌ردگار فەرموویەتی: (وَلَا تَسْتَوِي
الْحَسَنَةُ وَلَا السَّيِّئَةُ ۚ ادْفَعْ بِالّتِي هِيَ أَحْسَنُ فَإِذَا
الّذِي بَيْنَكَ وَبَيْنَهُ عَدَاوَةٌ كَأَنَّهُ وَلِيٌّ حَمِيمٌ ) (فصلت:
34) .واتە: هەرگیز چاكەو خراپە یەكسان نین، بێگومان خودا یەكەمی خۆش دەوێ
و، ڕقی لەدووەمە،
پاڵنێ بە خراپەوە بە جوانترین ئاكار، واتە: بە ئاكاری جوان و جوانتر
وەڵامی خراپەكار بدەرەوە، ئەوسا دەبینی ئەو كەسەی كە لەنێوان تۆ‌و ئەودا
دوژمنایەتیەك هەیە، وای لێدێ دەڵێی دۆستێكی نزیك و بەسۆزە. كەواتە
موسڵمانان عه‌زیزان ڕووم ئه‌که‌مه هه‌موولایه‌ك تکایه بۆ ئەوەی
كێشەكانتان گەورەتر نەبن و كەسانی تر نەبن بە دوژمن هەوڵ بدەن ئەگەر كەسێك
خراپەیەكیشی بەرامبەر كردن، لێی ببورن و چاكەی بەرامبەر بكەین، نموونەیەكی
زۆر جوانیش لەسەر ئەم بابەتە بەسەرهاتی ئەو پێغەمبەرەیە – علیه السلام – كە
پێغەمبەری خودا (صلى الله عليه وعلی اله
وسلم) بۆمان دەگێڕێتەوە كە گەلەكەی ئازار‌و ئه‌شکه‌نجه‌یان دا وخوێناوییان
كردووە ئەویش بە بێ هیچ كاردانەوەیەكی خراپ خوێنەكەی ئه‌سریه‌وه و
ئه‌یفه‌رموو ( اللهم اغفر لقومي فإنهم لا يعلمون) " واتە: خودایە لە
گەلەكەم ببورە چونكە ئەوان نازانن (رواه البخاري: 3477).
ئەم پێغەمبەرە (
صلى الله عليه وعلی اله وسلم) جگە لەوەی لە گەلەكەی خۆش‌بوو لەو تاوانە
گەورەیەی بەرامبەریان كرد، داوای لێخۆشبوونیشی لە خودای گەورە بۆ كردن، و
عوزری ئەوەی بۆ هێنانەوە كە ئەوان نازانن بۆیە وای لێدەكەن. باشه توخودا
ئه‌گه‌ر ئاوابین له‌نێو خۆمان چه‌ند دۆستی
لێك نزیك ئه‌بین چه‌ند ڕێز‌و خۆشه‌ویستی و ته‌بایی و برایه‌تی په‌ره
ئه‌سێنێ له‌نێوانمان . خودای په‌روه‌ردگار دڵه‌کانمان په‌یوه‌ست بکات
به‌یه‌که‌وه‌و له‌سه‌ر ئه‌ساسی قورئان و سوننه‌ت و برایه‌تی و ته‌بایی
.خودای په‌روه‌ردگار په‌نامان بدات له‌ڕق و کینه‌و بوغز به‌رامبه‌ر
به‌یه‌کتری .اللهم امین