26/10/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
بكوژی كاوە گەرمیانی سزای لەسێدارەدانی بۆ دەركرا
ئەمرۆ دانیشتنێكی تری دادگایی دۆسیەی كاوە گەرمیانی بەرێوەچووە.
لە دانیشتنی ئەمرۆی دادگا تایبەت بەدۆسیەی رۆژنامەنوسی تیرۆركراو، كاوە گەرمیانی، یەكێك لەتۆمەتبارەكان سزای لە سێدارەدانی بۆ دەرچوو.
سەرچاوەیەك لەدادگای كەلار رایگەیاند، بكوژی كاوە گەرمیانی لەلایەن دادوەرەوە سزای لەسێدارەدانی بۆ دەركرا.
كاوە گەرمیانی سەرنوسەری گۆڤاری رایەڵو پەیامنێری رۆژنامەی ئاوێنە لەگەرمیان، لە 2013/12/5 لەلایەن چەند چەكدارێكەوە درایە بەر دەستڕێژی گولـلەو دەستبەجێ گیانی لەدەستدا.