26/10/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
قایمقام بوونی داعش له‌چه‌مچه‌ماڵ ره‌تده‌كاته‌وه
قایمقامی چه‌مچه‌ماڵ بوونی داعش له‌ناوچه‌كه‌یان ره‌تده‌كاته‌وه‌و رایده‌گه‌یه‌نێت كه پێش ئه‌وه‌ی خۆیان ئیجرائات بكه‌ن، خه‌ڵكی ناوچه‌كه كاری خۆی ده‌كات.
پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی ده‌نگۆی بوونی داعش له‌چه‌مچه‌ماڵ‌و هه‌ڵكردنی ئاڵای ئه‌و رێكخراوه له‌ناوچه‌كه، قایمقامی چه‌مچه‌ماڵ ره‌تیكرده‌وه كه داعش له‌ناوچه‌كه‌دا هه‌بێت.
قایمقامی چه‌مچه‌ماڵ لهراگهیاندراوێكدا بڵاویكرده‌وه كه ئه‌و هه‌واڵانه دوورن له‌راستییه‌وه‌و هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك نییه ئه‌وه بسهلمێنێـت.
راشیگه‌یاند كه ئه‌گه‌ر داعش له‌ناوچه‌كه‌دا هه‌بێت، پێش ئه‌وه‌ی ده‌زگا ئه‌منییه‌كان كاری خۆیان بكه‌ن خه‌ڵكی ناوچه‌كه ئیجرائات ده‌كه‌ن چونكه ژماره‌یه‌كی زۆر له‌هاوڵاتیانی چه‌مچه‌ماڵ به‌ده‌ستی داعش شه‌هید بوون.
د.ع