جەبار یاوەر: لێدوانی  لەسەر چوونی هێزی پێشمەرگە بۆ كۆبانێ
25/10/2014 نوسەر: bzavpress

جەبار یاوەر: لێدوانی لەسەر چوونی هێزی پێشمەرگە بۆ كۆبانێ

میدیاكانی توركیا باس لەوە دەكەن، كە ئەمڕۆ 200 پێشمەرگە بە چەكەوە لە سنوور تێپەڕیون بەرەو كۆبانێ، بەڵام ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە جەبار یاوەر ئاماژە بە ناڕاستی ئەو هەواڵانە دەكات كە لە بارەی چوونی پێشمەرگە بۆ كۆبانێ بڵاو بوونەتەوە.

یاوەر رایگەیاند: "دەنگۆی ئەوە بڵاوبۆتەوە كە سبەینێ پێشمەرگەكان دەڕۆن، هەندێك هەواڵ باس لە كاتی ڕۆیشتن و ئەو جۆرە چەكانە دەكەن كە پێشمەرگە دەیبەن بۆ كۆبانێ، سەرلەبەری ئەو هەواڵانە درۆن. كێ چی دەڵێت با بیڵێت، هەموویان بەدرۆ دەخەینەوە."

یاوەر دەڵێت: "تا ئێستا هیچ نهێنیەكی سەربازی لەو بارەیەوە بڵاو نەكراوەتەوە، بڵاوبوونەوەی زانیاری ئەو چەكانەی كە پێشمەرگە لەگەڵ خۆیان دەیبەنە كۆبانێ و بڵاوكردنەوەی كات و سەعاتی رۆیشتنیان لەدەرەوەی زانیاری ئێمە بڵاوكراوەتەوە، ئێمە هیچ روونكردنەوەیەكمان لەو بارەیەوە نەدا.