بەتاوانی كوشتنی بە ئەنقەست لە تارانی پایتەختی ئێران ژنێك لە سێدارە درا
25/10/2014 نوسەر: bzavpress

بەتاوانی كوشتنی بە ئەنقەست لە تارانی پایتەختی ئێران ژنێك لە سێدارە درا

بە تاوانی كوشتن، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە ئێران ژنێك لە سیدارە درا. بەپێی روونكردنەوەیەكی دادگای شۆرشی تاران، بەتاوانی كوشتنی بە ئەنقەستی د. مورتەزا سەربەندی  تەمەن 47 ساڵ كارمەندی پێشووی هەواڵگری، كە بازرگانی بەرهەمەكانی دەرمانی دەكرد، رەیحانە جەباری مەلایەری حەوت ساڵ لەمەو پیش دەستگیركرا و بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە گرتوخانەی رەجایی شەهر سزای لە سێدارەدانی بەسەردا سەپێندرا.

خانەوادەی تاوانبارەكە باس لەوە دەكەن، ئەو چەقۆیەی تاوانەكەی پێ ئەنجام دراوە پیشتر كڕیویەتی، هەروەها لە پۆستەیەكی ئەلكترۆنیشدا كە بۆ هاوڕێكەیی ناردووە تاوانبارەكە نوسیویەتی سبەینێ دەیكوژم. ئەمەش ئەوە دەردەخات كە تاوانەكە بە ئەنقەست و پلان بۆ داڕیژراو بووە.