تورکیا: بریندارانی یەپەگە بە زیندوی نایەنە دەرەوە
25/10/2014 نوسەر: bzavpress

تورکیا: بریندارانی یەپەگە بە زیندوی نایەنە دەرەوە

چالاكوانێك باس لەوە دەكات هەر بریندارێكی یەپەگە بچێتە نەخۆشخانەیەكی حكومی توركیا  بە زیندویی نایاتەدەرەوە.
چالاكوانی كورد ئاری هەركی كە ئێستا لە رۆژئاوای كوردستانە لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك نوسیویەتی: رۆژی پێنج شەممە 2 شەرڤانی برینداری یەپەگە لە نەخۆشخانەی دەوڵەتی تورك لە ئورفا ژیانیان لەدەستداوە.
باسی لەوەش كردووە، تا ئێستا هەر بریندارێكی یەپەگە چووبێتە ناو ئەو نەخۆشخانەیە بە سەلامەتی دەرنەچووە.
ئەو چالاكوانە ئەو حاڵەتە بە "نهێنیەكی مەترسیدار" ناودەبات و ئاشكرای دەكات یەپەگە دەستی بە لێكۆڵینەوە و كۆكردنەوەی زانیاری كردووە لەو بارەوە.