24/10/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
سەرۆکی پەرلەمان: شەڕڤانانی کورد لە کۆبانێ، بوونەتە سیمبولی سەرکەوتن.!
د.یوسف محەمەد سادق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، لەپێشوازی ستیڤان دیمیستۆرا، نوێنەری نەتەوەیەکگرتووەکان لە سوریا.
دەڵێت: چارەسەر نەکردنی کێشە کەڵەکەبووەکانی عێراق و سوریا، یەکێکە لە هۆکارە سەرەکییەکانی درووستبوونی داعش، هیوادارین کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و نەتەوەیەکگرتووەکان، لە مامەڵەکردن لەگەڵ ئەم پرسە لە خۆرئاوا بە هەمان جدییەتی هەرێمی کوردستانەوە بێت، بۆ ئەوەی ڕێگیریی بکەن لە درووستبوونی ڕەشەکوژی بە کۆمەڵ، کە ڕێکخراوی داعش لە شەڕەکاندا پێی هەڵدەستن.!