24/10/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
غولام عەزام لەنێو گرتووخانە كۆچی دوایی كرد
سهركردهی كۆمهڵی ئیسلامیی بهنگلادیش له تهمهنی 92 ساڵیدا دوای گواستنهوهی له بهندینخانهوه بۆ نهخۆشخانه، كۆچی دوایی كرد.
ساڵی رابردوو حكومەتی عەلـمانی بەنگلادیشی یاسای قەدەغەكردنی پارتە ئیسلامیەكانی دەركردو دواتریش كەوتە داخستنی بارەگای پارتە ئیسلامیەكان و دەستگیركردنی سەركردەكانی.
یەكێك لەو سەركردانەی دەستگیری كرد (غولام عەزام) ی سەرۆكی پێشووی كۆمەڵی ئیسلامی بوو لەتەمەنی (91) ساڵیدا خستییە گرتووخانەو دەیان تۆمەتی بۆ دروستكرا كە هەندێكیان مێژووەكەیان دەگەڕایەوە بۆ ساڵانی حەفتاكانی سەدەی رابردوو.
لەلایەن خۆیەوە (عەبدولڵا عەزمی) كوڕی (غولام عەزام) رایگەیاندووە، باوكی ماوەیەكی زۆرە تەندروستی تێكچووە، بەڵام دەسەڵاتدارێتی بەنگلادیشی ڕێگەی نەدەدا ئەو چارەسەری تەندروستی بۆ بكرێت، بۆیە دوێنێ بەتەندروستیەكی خراپ برایە نەخۆشخانەو دواتریش بەبێ چارەسەر گیانی سپارد.