بەریتانیا: یاسای دەركردنی كۆمەڵە خێرخوازیەكان توندتر دەكات
24/10/2014 نوسەر: bzavpress

بەریتانیا: یاسای دەركردنی كۆمەڵە خێرخوازیەكان توندتر دەكات

دەیڤید كامیرۆن، لە بەیاننامەیەكدا سەرۆك وەزیری بەریتانیا هاوڵاتیانی دڵنیاكردەوە كە لە پێناو سەلامەتی و پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری‌ وڵات، هەموو ڕێگەیەك دەگرنە بەر، لەمەودوا كاری ڕێكخراو كۆمەڵە خێرخوازیەكان بە جۆرێك ڕێك دەخرێت كە بە چەشنێك دەبێت كۆمەك بەخشەكان دڵنیابن لە سەلامەتی و ڕاستی و دروستی ئەو ڕێكخراوانەی‌ كە هاوكاریی‌ و یارمەتییەكانی‌ پێدەگەیەنن.
ئەو بڕیارەی كامیرۆن دوای ئەوەهات كە چەند هاوڵاتیەكی بەریتانیا بە تۆمەتی كۆكردنەوەی یارمەتی دارایی‌ بۆ گروپە توندڕەوە‌كان لەرێی‌ رێكخراوە خێرخوازییەكانەوە، دەستگیركران.