تورکیا لەگەڵ پێكهاتنی دەوڵەتی سەربە خۆی كورد لە سووریا نەیارەتی كرد
24/10/2014 نوسەر: bzavpress

تورکیا لەگەڵ پێكهاتنی دەوڵەتی سەربە خۆی كورد لە سووریا نەیارەتی كرد

 
نەعمان كورتولموش  جێگری سەرۆك وەزیرانی توركیا ڕۆژی هەینی  لە وتووێژ لەگەڵ  كەناڵی سی ئێن ئێن  وێڕای نەیارەتی لەگەڵ  پێكهاتنی وڵاتی سەربەخۆی كورد لە سووریا وتی : ڕەوشی ئێستا، پێكهاتنی  وەها وڵاتێك نامومكین دەكات.
بەرلەمەش هەندێ میدیای توركیا باسی ئەگەری پێكهاتنی وڵاتی سەربەخۆی كوردیان  كردبوو كە دوابەدوای وەدەرنرانی تاقمی ڕێکخراوی داعش لە شاری كۆبانی و باقی شارەكانی باكووری سووریا  هەواڵیان دابوو .
شاری كۆبانی  لە كۆتایی سپتەمبەرەوە  گۆڕەپانی  تێكهەڵچوونی هێزی كورد و داعشە.