23/10/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
مەلا بەختیار: سوپاسی تورکیا دەکات و دەڵێ ئامادەم بچمە کۆبانێ
مەلا بەختیار لێپرسراوی كارگێری مەكتەبی سیاسی یەكێتی سوپاسی توركیا دەكات لەوەی كە رێگەی بە رۆشتنی پێشمەرگەداوە بەرەو كۆبانێ بچێت نوسینگەكەشی بڵاویدەكاتەوە كە مەلا بەختیار ئامادەیە سەرپەرشتی ئەو هێزەی پێشمەرگە بکات کە دەچێتە کۆبانێ .
لە روونکردنەوەیەکدا نوسینگەی مەلا بەختیار بڵاویكردۆتەوە:" لەبەرامبەر ئەو بڕیارەی كە توركیا رێگە دەدات، هێزی پێشمەرگە بەهانای كۆبانێوە بچێ و ئەمەیان جێگەی سوپاسە، سەرۆكایەتی پەرلەمانیش بڕیارەكەی سەرۆكی هەرێمی كوردستانی پەسەند كرد، خۆشحاڵی خۆمان رادەگەیەنیین”
ئەوەش هاتووە: "ئامادەم یەكەمین كەسبم بچمە كۆبانێ و خۆشحاڵیش دەبم، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، رێگە بدات سەرپەرشتی ئەو هێزە بكەم، كە دەچێتە كۆبانی.”