23/10/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
یالچین ئاكدۆغان: باس لە گۆڕینی شوێنی زیندانیكردنی ئۆجەلان دەكات
جێگری سەرۆك وەزیرانی توركیا، باس لە باردۆخی عەبدوڵڵا ئۆجەلان دەكات لە نێو زیندان و گۆڕینی شوێنەكەی بۆ دەرەوەی زیندان، دەشڵێت "خۆپیشاندانەكانی كوردانی باكور بۆ لەباربردنی پرۆسەی ئاشتی بوە".
یالچین ئاكدۆغان، جێگری سەرۆك وەزیرانی توركیا، سەبارەت بە باش كردنی دۆخی عەبدوڵڵا ئۆجەلان رابەری پارتی كرێكارانی كوردستان لە بەندیخانەی دوورگەی ئیمراڵی كە ئایا دەگوازرێتەوە بۆ بەندی ماڵ، یان دەبرێتە دەرەوە، رایگەیاند، ئەو شتانە لە رۆژەڤماندا نییە. بابەتێك نییە قسەی لەسەر بكرێت، ئۆجەلانیش ئەو بابەتانە ناهێنێتە رۆژەڤەوە. واتا وەك كەسایەتییەك ناڵێت دۆخی من چی بەسەر دێت. جاروبار هەندێ شت هەن كە قۆناغەكە پێویستی پێیەتی. بۆ نمونە هەلومەرجی نێو بەندیخانە باش كرا، تەلەفزیۆنی بۆ دانرا. لەو شوێنەی بەند كراوە كتێبی لێیە، پزیشك سەردانی دەكات.
وتیشی "پرۆسەی چارەسەریی لە مانگی ئەیلوولدا لەلایەن حكوومەتەوە باسی لێوە كرا و پێشانی ئۆجەلانیش درا، ئیمڕالی ئاگاداری ناوەڕۆكەكەی بووە، شاندی هەدەپە كە مانگی ئەیلول سەردانی ئیمڕالیان كرد ئەوانیش زانیارییان وەرگرت، لەگەڵ قەندیلدا كۆبوونەوە، پاشان نەهێشتنی رووداوەكانی ئاسایش هاتەئاراوە".