22/10/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
لایەنەکان ڕۆژئاوا لەسەر سێ خاڵی هاوبەش رێككەوتن.
دوای نۆ ڕۆژ كۆبوونەوە، لایەنەكانی خۆرئاوای كوردستان، ئێوارەی ئەمرۆ بە ئامادەبوونی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لەسەر سێ خاڵی هاوبەش رێككەوتن.
ئەمڕۆ دوای ئەوەی كۆبوونەوەی لایەنەكانی ناو ئەنجومەنی نیشتمانیی كورد لە سوریا (ئەنەكەسە) و تەڤگەری جڤاكی دیموكراتیك (تەڤدەم) لە شاری دهۆك، كۆتایی هات، لەسەر سێ خاڵ، ئەوانیش مەرجەعیەتی سیاسی بۆ ڕۆژئاوای كوردستان و هێزی هاوبەش و ئیدارەی هاوبەش بە ئامادەبوونی سەرۆكی هەرێمی كوردستان رێككەوتنێكیان ئیمزاكرد.
چاودێرانی سیاسی كوردیش دەڵێن، ئەم رێكەوتنە سوودی ئەوەی هەیە كە پێشتر هاوپەیمانان نەیاندەزانی هاوكاری كام لایەن بكەن چونكە لایەنەكان دابەشبوون لەناو خۆیاندا و بەپێی ئەم رێككەوتنە لایەنەكان یەكگرتوون و هاوكارییەكانیش زیاد دەكات، چونكە ئێستا هەموویان بوونە ئۆپۆزسیۆنی رژێمی سوریا.