22/10/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
ئەردۆغان: لەبارەی ناردنی پێشمەرگە بۆكۆبانێ لێدوان دەدات
ئەردۆغان لە بارەی هاوكاری كۆبانی چونی پێشمەرگە بۆ ئەو شارە دەڵێ: "چونی پێشمەرگە بۆ كۆبانی پێشنیاری من بوو بۆ ئۆباما كاتێك بە تەلەفوون قسەمان كرد".
وتیشی: "هاوكاری پێشمەرگە نەك بۆ خەڵكی كۆبانی بەڵكو بۆ منیش كارێكی گرنگە".
لە بارەی گەیاندنی چەكی هەرێمی كوردستان بە فڕۆكە بۆ كۆبانی، سەرۆك كۆماری توركیا رایگەیاند: "خستنە خوارەوەی چەك لەلایەن فڕۆكەكانی ئەمریكاوە كارێكی هەڵە بوو ئێمە وەك توركیا لەگەڵی نەبووین".
وتیشی:" كە بەشێك لە چەكەكان كەوتوەتە دەستی چەكدارانی داعش و بە ڤیدیۆش وێنەی چەكەكانیان بڵاوكردووەتەوە.
لە لێدوانەكەیدا ئەردۆغان دەڵێ: "هاوكاریكردنی چەكدارانی پەكەكە و یەپەگە بە هیچ شێوەیەك لەلای ئێمە قبوڵ نیە نابێت هاوكاری ئەوان بكرێت".
سەرۆك كۆماری توركیا لە لێدوانەكەیدا پەیامێكی ئاڕاستەی ئەمریكا دەكات و دەڵێ: "من تێناگەم لەوەی بۆچی كۆبانی وەك شارێكی ستراتیژی بەلای ئەمریكاوە دادەنرێت، لە كاتێكدا هیچ هاوڵاتییەكی مەدەنی لەو شارەدا نەماوە".
دەشڵێ: "200 هەزار ئاوارەی كۆبانی لە وڵاتی ئێمەن و میوانداریان دەكەین و ئێستاش ئەو شارە هەزار چەكدارنی یەپەگەی لێماوە، پرسیارەكە ئەوەیە بۆ بەلای ئەمریكاوە وەك شارێكی ستراتیژی ئەبینرێت؟"